فیلمە نوێیەكەی براد پیت بابیلۆن داهاتی وەك پێویست نەبووە

فیلمە نوێیەكەی براد پیت بابیلۆن داهاتی وەك پێویست نەبووە

فیلمە نوێیەكەی ئەكتەری نێودەوڵەتی براد پیت بەناوی (بابیلۆن)داهاتی 13 ملیۆن و 523 هەزار دۆلاری لە سینەماكانی ئەمریكا بەدەست هێناوە، لە دوای نمایشكردنی لە 23ی كانوونی دووەمی ساڵی 2022، بڕیارە لە ماوەی داهاتووشدا لە سینەماكانی جیهان نمایش بكرێت، كارەكەی لەلایەن كۆمپانیای پارامۆنت پیكچەرزەوە بەرهەم هێنراوە.
فیلمەكە لە نووسینی (دامیان شازێل)ـە، ڕووداوەكانی بۆ سەردەمی زێڕینی هۆلیوود دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی لە ماوەی بیستەكانی سەدەی ڕابردوودا، نووسەری فیلمەكە بە گۆڤاری ڤانیتی فێری ڕاگەیاندووە كە ئەو قۆناغە ساتێكی سەرەكی بووە لە مێژووی هۆلیوود، لە كاتێكدا لۆس ئەنجلۆس خەریك بوو دەگۆڕا بۆ پایتەخت.
هەرچەندە نووسەر ئیلهامبەخشی كارەكتەرەكانی لە ئەستێرەكانی ژیانی ڕاستەقینەی هۆلیوود وەرگرتووە، بەڵام زۆربەی كارەكتەرەكانی فیلمی (بابل) خەیاڵی دەبن.

فیلمە نوێیەكەی براد پیت بابیلۆن داهاتی وەك پێویست نەبووە

براد پیت لەو ماوەیەدا ڕۆڵی ئەستێرەیەكی سینەمای بێدەنگ دەگێڕێت و مارگۆت ڕۆبی ئایكۆنێكی ساڵانی بیستەكانە. لەگەڵ گۆڕانی هۆلیوود لە دەوروبەریان، ناچار دەبن مامەڵە لەگەڵ پیشەسازییەكی ئاڵۆزتردا بكەن.
لە بنەڕەتدا بڕیار بوو ئیما ستۆن ڕۆڵی سەرەكی لە فیلمەكەدا بگێڕێت، بەڵام لە كۆتاییەكانی ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی ناكۆكیی خشتەی كارەكانەوە دەرچوو، دواتر ڕۆبی جێگەی گرتەوە.
كۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەكە ئەو شێوانەی ئاشكرا كرد كە پاڵەوانەكانی فیلمەكە تێیدا دەردەكەون، بەو پێیەی گۆڤاری ڤانیتی فێر كۆمەڵێك وێنەی پشت پەردەی بڵاو كردەوە، وردەكارییەكانی ساڵانی ١٩٢٠ كە ڕووداوەكانی فیلمەكە تێیدا ڕوو دەدەن، زۆر ڕوون دەركەوت، لە دیكۆر یان كارەكتەری ئەستێرەكاندا.
براد پیت لە وێنەكاندا بە سمێڵی تەنك و بێ ڕیشەوە دەركەوتووە، بەو پێیەی بە تەواوی لێی ڕزگاری بووە، هەروەها ئەو كارەكتەری كە جاك كۆنرادە كە ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، لە كاتێكدا مارگۆت ڕۆبی بە قژێكی كورت و زێڕین دەركەوتووە.

Top