بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک ٤٠ کەس بێسەروشوێن بوون
ئەمڕۆ (سێشەممە)، سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان لە دیارنەمانی زیاتر لە 40 کەس کرد، دوای ئەوەی بەلەمێک لە وڵاتی نەیجیریا وەرگەڕا.
دەسەڵاتدارانی نەیجیریا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند: کە دوای ئەوەی بەلەمێک لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە وەرگەڕا بەلانیکەم ٤٠ کەس بێسەروشوێن بوون.
مانگی ڕابردوو لە (ئەیلول)دا بەهەمان شێوە بەلەمێک لە ناوەڕاستی وڵاتی نەیجیریا وەرگەڕا و بەهۆیەوە 24 کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و چەندین کەسیش بێسەروشوێن كە تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل