دەربەندیخان ڕاهێنەری دیاری كرد
دەربەندیخان ڕاهێنەری دیاری كرد
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ یانەكانی كوردستان زیاتر هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن تیپێكی تۆكمە دروست بكەن بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ خولەكانی كوردستان، یانەی دەربەندیخان جارێكی تر پەنای بۆ ڕاهێنەری پێشووی یانەكە و كوڕی شارەكە هۆگر عەبدوللا بردەوە و بە ڕاهێنەری یانەكەی دەستنیشان كرد، كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی هەریەك لە عادل محەمەد وەكو سەرپەرشتیار و هۆگر عەبدوللا وەكو ڕاهێنەر و سیروان عەبدول رەحمان وەكو یاریدەدەری ڕاهێنەر و هەریەك لە یاریزانانیش (محەمەد مەحمود،گەشتیار كەریم،كاروان كەریم،هەڤاڵ محەمەد،ئەزهەر فەتاح،ئیبراهیم سەباح، ئەنوەر ماجد،شێركۆ جەبار،یونس ئەنوەر،بڵند ئازاد،زانیار حەسەن،شەنكار محەمەد،ڕاڤیار ڕەزا، هاوار ناجی،شوان كەمال، كێوان سەدیق،ماركۆ محەمەد) ئەمانە هەمووی لە وەرزی نوێی خولەكانی كوردستان بەرگری لە درێسی یانەی وەرزشی دەربەندیخان دەكەن، كارگێڕی یانەكە دەیەوێت ئەم وەرزە تیپێكی بەهێزیان هەبێت بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولەكانی كوردستان ڕكابەری لەسەر سەرجەم نازناوەكانی خولەكان بكەن و ئەسپە ڕەشەكەی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بن، ڕاهێنەری یانەكەش پلانی تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ تیپێكی بەهێز دروست بكات بۆ وەرزی تازەی خولەكە.
گۆران كاوە