مێگان فۆكس بەدەست ناڕێكیی جەستەیەوە دەناڵێنێت

مێگان فۆكس بەدەست ناڕێكیی جەستەیەوە دەناڵێنێت

خانمە ئەكتەری ئەمریكی مێگان فۆكس، دیمانەیەكی درێژ و تێروتەسەلی لەگەڵ گۆڤاری (سپۆرت ئیلسترەیتد سویمسوت) ئەنجام دا، لە هەمان كاتدا بووە بەرگی گۆڤارەكە لە ساڵی ٢٠٢٣، لە میانەی دیمانەكەدا ڕایگەیاند كە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە بە ڕەمزی جوانی و سەرنجراكێشی دادەنرێت، بەڵام ئەو یەكێكە لەو پێنج بۆ دە ملیۆن كەسەی لە ئەمریكا تووشی نەخۆشیی تێكچوون و ناڕێكیی جەستە بوون.
فۆكس لە چاوپێكەوتنێكی ڤیدیۆیی لەگەڵ گۆڤاری سپۆرت ئیلۆسترەیتد دەڵێت: «هەرگیز خۆم بەو شێوەیە نابینم كە كەسانی دیكە دەمبینن، هەرگیز خاڵێك لە ژیانمدا نەبووە كە جەستەم خۆشبوێت» لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی: «كاتێك گەنج بووم وەسوەسەم هەبوو بۆ ئەوەی بە شێوازێكی دیاریكراو دەربكەوم، دڵنیا نەبووم بۆچی لە تەمەنێكی وا گەنجدا ئەوەندە وشیار بووم دەرباری جەستەم».
بەپێی كۆمەڵەی دەروونیی ئەمریكی جیاوازیی نێوان چۆنێتی بینینی مرۆڤ بۆخودی خۆی و چۆنێتی بینینی كەسانی دیكە، نیشانەی تێكچوونی ناڕێكیی جەستەییە، كە بە (زۆر گرنگیدان بە كەموكووڕییەكی خەیاڵی لە شیوازی جەستە، یان نیگەرانییەكی زۆر لە ڕادەبەدەر بۆ كەموكووڕییەكی بچووكی جەستەیی) پێناسە دەكرێت. كەسەكان لە ڕاستیدا چۆن دەردەكەون (یان چەندە سەرنجڕاكێشن) زۆرجار پەیوەندییەكی كەمی بەوەوە هەیە.
لای خۆیەوە دەروونناس و نووسەر (ڕامانی دێرڤاسولا) لە كالیفۆرنیایە ڕوونیكردەوە: «ئێمە باسی ئەوە ناكەین ئەگەر ئەم كەسە بڵێین پەڵەیەكی زۆر دیار یان جۆرە شێواوییەكی جەستەیی بەرچاوی هەبێت، ئەوەشی ڕوون كردەوە، كەسێك كە نەخۆشیی ناتەواوی جەستەی هەیە سەرقاڵ دەبێت، تەنانەت نزیكە وەسوەسەی هەبێت، بە كەموكووڕییەكی سادە لە جەستەیدا، وەك كەمێك ئاوسانی لووت، یان كەمێك ددانێكی چەقۆدار، بەڵام زۆر جار بۆ كەسانی دیكە هەست پێ ناكرێت یان دیار نییە.»
ئاماژەی بەوەشكرد، نەخۆشەكە هەرگیز هەست بە تێربوون ناكات، بیركردنەوە لەم عەیبەش بەسەر ژیانیدا زاڵ دەبێت.

Top