كۆنترین بەردەكانی گەردوون

كۆنترین بەردەكانی گەردوون

نەیزەكی مورچیسۆن، یەكێكە لە كۆنترین بەردەكانی گەردوون، تەمەنی زیاتر لە 5 ملیار ساڵە و پێش ئەوەی زەوی بە تەواوی دروست ببێت، ئەم بەردە هەبووە، نزیكەی ٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئاسمانی سەرووی شاری مورچیسۆن لە باكووری شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا تەقیوەتەوە. ئەو تیمەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پارچە بەردەكە كردووە، دەڵێن، شوێنەواری زیاتر لە ١٤ هەزار مادەی كیمیایی ئۆرگانیكی جیاوازیان لەسەری دۆزیوەتەوە، ئەمانەش توخمە جەوهەرییەكانن و بنەمای كیمیای ژیانن، لە بنەڕەتدا نەیزەك كەپسولێكی زەمەنییە كە دەتوانێت سەرچاوەی ئەو شتە هەڵبگرێت كە ئێمە لەسەرین.

 

Top