مەراسیمی خەڵاتکردنی پلەی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ئەو قوتابخانانەی ئاستی چوارییان بەدەستهێناوە بەرێوەچوو

مەراسیمی خەڵاتکردنی پلەی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ئەو قوتابخانانەی ئاستی چوارییان بەدەستهێناوە بەرێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ۳۰ی۹ی۲۰۲۳، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونى بەرێزان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى ناوچەى ئەنجومەنى ڕۆشنبیرى بەریتانیا و راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەرانی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارەسەربەخۆکان و بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەرێوەبەرانی قوتابخانەکان،بەشداری لە رێوڕەسمی راگەیاندنی پلاتفۆرمی ئی - ڕێزبەندی (رانکینگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی ) و بەخشنی بڕوانامەی پلەی سەرپەرشتیاری بۆ سەرپەرشتیارانی نوێ و پێدانی بەڵگەنامەی رێزلێنان بە قوتابخانانەی کە ئاستی چوارییان بەدەستێهناوە لە هەڵسەنگاندنی دەرەکی بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۲ -۲۰۲۳) ئەنجامدرا.
لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرى ناوچەى ئەنجومەنى ڕۆشنبیرى بەریتانیا، وتاریان پێشکەش کرد، کەتێدا ئاماژەیان بە گرنگی ڕۆڵی سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەرانی قوتابخانەکاندا، لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و بەروپێشچوونی ئاستی قوتابخانەکان.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا بەڵگەنامەی پلەی سەرپەرشتیاری و رێزلێنان بەسەر سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەرانی قوتابخانەکان بەخشرا.

مەراسیمی خەڵاتکردنی پلەی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ئەو قوتابخانانەی ئاستی چوارییان بەدەستهێناوە بەرێوەچوو
Top