درەختێك بیر دەكاتەوە
September 30, 2023
رەنگا و ڕەنگ
درەختێكی ڕاستەقینەیە و بە شێوەیەكی خۆڕسك شێوەی بەم جۆرە كەوتووە، كە وەك ئەوەیە كەسێكە بیر بكاتەوە، ئەو درەەختە بە درەختی بیركردنەوە ناسراوە، دار زەیتونێكی كۆنە و دەكەوێتە شاری پوگلیای ئیتاڵیا. زەیتون هێمایەكە بۆ مێژوو و تەمەن درێژی، بەشێكی سەرەكییە لە كلتوور و ئابووریی ناوچەكە، پێ دەچێت ئەم دارە بەدرێژایی ساڵان چەندین نەوە و ڕووداوی بەخۆیەوە بینیبێت، گرنگییەكەی بەڵگەیە لەسەر گرنگی داری زەیتون لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست.