وێنەی ساڵانی شەستەكانی كوردستان

وێنەی ساڵانی شەستەكانی كوردستان

ئەم وێنانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەستەكان و بە دیاریكراوی ساڵی 1960 ی كوردستان بە كامێرای فۆتۆگرافەر و ڕۆژنامەنووس (پۆل پۆپەر) گیراون، پۆڵ پۆپەر ساڵی ١٩٣٣ لەدایكبووە و لە ساڵی ١٩٦٩ كۆچی دوایی كردووە، ئەو فۆتۆگرافەر و ڕۆژنامەنووسە بە ڕەچەڵك (چیك)ی بووە، بەهۆی هاوڕێیەتی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە فۆتۆگرافەرانی بەرلین و بەهۆی پەیوەندیی ڕۆژنامەوانیی بەرفراوانی، یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای پاوڵ پۆپەری. لە گەشتەكانیدا بۆ كوردستان لە ساڵانی 1960 - 1965 كۆمەڵێك وێنەی ژیانی كورد و كوردستانی گرتووە و ئەرشیفی كردووە، بەشێك لە وێنە ناوازەكانی كە وێنەی نایاب و جوانی سەركردە و تێكۆشەرانی شۆرشە، هەروەها وێنەی ژیانی ڕۆژانەی خەڵك بووە كاتێك خەریكی كاروباری ڕۆژانەن، ژیان ئەوكاتە هێندە سادە و ساكار بووە كە هەستی پاك و دڵسافی بەسەر ڕوخساری خەڵكدا لە وێنەكاندا بەدی دەكرێت.

 

وێنەی ساڵانی شەستەكانی كوردستان
وێنەی ساڵانی شەستەكانی كوردستان
Top