بیروباوەری نیشتیمانپەوەری كلیلی سەركەوتنەكانە

بیروباوەری نیشتیمانپەوەری كلیلی سەركەوتنەكانە

كوردستان ئەو خاك و نیشتیمانەیە كە بە دایكی دووەم پێناسەكراوە ، مرۆڤی بێ نیشتیمان هەردەم سەرگەردان و لە ژێر هەرەشە و مەترسیدایە ، خاوەن هیچ سەنگ و پێگە و بایەخێك نییە , وەك چۆن بە هۆی دابەشكردنی خاك و نەتەوەیی كورد و پەرتكردن و دابەشكردنی لەلایەن زڵهێزان و داگیركەرانەوە ، ئەمڕۆ چۆن باجی بێ دەوڵەتیی و نیشینمانییە دەدەینەوە و هەر ساڵەوە بە جۆرێك و سیناریۆیەك هەوڵی لە ناوبردنمان دەدەن ، بۆیە، نیشتمانپەروەری چەمكێكی فرە لایەنەیە، كۆمەڵێك هەست و هەڵسوكەوتی پەیوەندیدار بە خۆشەویستی كەسێك بۆ وڵاتەكەی دەگرێتەوە. لە ناوەڕۆكیدا، نیشتمانپەروەرێتی پەیوەندییەكی قووڵی سۆزداریی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان لەخۆدەگرێت. تەنیا سنووری جوگرافی تێدەپەڕێنێت. مەسەلەكە پەیوەندیدارە بە پەیوەندییەكی سۆزداریی ،وهەستكردن بە سەربەخۆیی وپابەندبوون بەخۆشگوزەرانی نەتەوە و خەڵكەكەیەوە.ئەو كاتەی لە نیشتمان دەژیت، هەست بە خۆشەویستییەكەی ناكەیت، بەتایبەتی گەر هەست بە نامۆیی بكەیت یان بەژیانەوە بناڵێنیت. بەڵام كاتێك لە دەرەوەی وڵات دەژیت و جارجار دەگەڕێیتەوە بۆی هەستەكە جیاوازە ؛لە نامۆییدا درك بەهەستێكی بەهێز دەكەیت بۆ نیشتمان و هەست بە نیشتمانپەروەرێتییەك دەكەیت كە پاڵنەرت دەبێت بۆ بەرگریكردن لێی و كاركردن بۆ باشتركردنی باری ئەمنی و ئیداری و ئابوورییەكەی. بەڵام بۆچی لە دڵی گەنجانی كوردستاندا بە دەگمەن نیشتمانپەروەرێتی بەدیدەكەم؟خۆشەیستی و باوەربوونی بە بە نیشتمان گەورەترە لەوەی سەر بە هۆزێك یان حیزبێك یاخود شارێك بێت، وێڕای زانینی ئەوەی هەموویان پێویست و گرنگن بۆ مرۆڤ. هاوڵاتی نیشتمانی ئامادەیە زیاتر بەرگری لە نیشتمان و گەلەكەی بكات و كار بۆ باشتركردنی بكات. زۆرگرنگە هەموو هێزولایەنە كوردستانیەكان جگە لە كاری سیاسی و بەرژوەندی شەخسی وحیزبی لە سەربیری كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری كە ئەمڕۆ لە لایەن دوژمنان وناحەزانەوە كراوەتە ئامانج ببێتە ستراتیژییەك نەگۆڕ، زۆرگرنگە بەبایەخەوە كار لە سەر بەشداریكردنی چالاكانە لە كاروباری گشتی و ناوخۆییدا، نمایشكردنی ئاڵای كوردستان، پاراستنی سروودی نیشتمانی، بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان، بەهێزكردن و پاراستنی كولتوور، نەریت و كەلەپووری نەتەوە، پشتیوانیكردنی ئابوری ناوخۆ.هەروەها پارێزگاریكردن و گرنگیدان بە مێژوو و خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەمان كە ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێك زیاتر نەیاران هەوڵی شێواندن و كەم بایەخكردن و سڕینەوەی دەدەن ، دروستكردنی ئومێد و گەشبینی لە ناو هەموو تاكێكی ئەم نیشتیمانە , رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و فەراهەمكردنی هەڵی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و لاوان ، پێوستە هەموو ئەو هەستە جوانانە كە بریتین لە خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و حكوومەت و گشت دامەزراوەكان و ئاڵای كوردستان زیاتر بایەخی پێدرێت ، چونكە هەر ئەو هەست و سۆزەی گەل و نەتەوەكەكان بووە كە توانیوویانە خۆیان لە داگیركاری ڕزگار بكەن و ناسنامەی نیشتمانی خۆیان پێكبهێنن.
ئەوەی ئەمڕۆ دەبینرێت و دوژمنان كردوویانەتە ئامانج برییتین لە :
یەكەم / مێژوو و بەرخودان و سەركردە تێكۆشەر و خەباتگێرانەكان
دووەم / شوناس و مێژوو و زمان
سێیەم / هەستی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری
چوارەم / ئاڵایی پیرۆزی كوردستان
پێنجەم / سروودی نیشتیمانی
شەشەم / قەوارەی هەرێمی كوردستان
حەوتەم / ئابووری و پێشكەوتن و گەشەسەندنی كوردستان لە پێناو وابستەبوون
هەشتەم / بچووكردنەوەی ئامانج و ستراتیژی كوردوكوردستان لە بابەتی بچووك و كەم بایەخ
هەموو ئەمانە وەك قەڵغانێك وایە, كە بە یەكریزی گەلی كورد بەرگریكردن لێی و سەقامگیری خۆشگوزەرانییەكەی مسۆگەر دەكات، گرنگە بیروباوەری نیشتیمانپەوەری لە پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر بێت ،ئەو كاتە هیچ هێزێكی داگیركەر و ستەمكار ناتوانێت ،هەستی كوردپەوەری و نیشتمانپەوەریمان كاڵ بكاتەوە وكلیلی هەموو سەركەوتنەكانە .

Top