ڕەنگە ئارارات بەشداری خولی نایابی كوردستان نەكات

ڕەنگە ئارارات بەشداری خولی نایابی كوردستان نەكات

ڕەنگە ئارارات بەشداری خولی نایابی كوردستان نەكات
هەر چەندە یانەی وەرزشیی ئارارات وەرزی ڕابردوو توانی ئاستێكی بەرز لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان پێشكەش بكات، بەڵام ئەگەر قەرزەكانی سەر یانەكە چارەسەر نەكرێت بە ئەگەری زۆرەوە یانەكە بەشداری وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی كوردستان ناكات، لە بارەی بڕی قەرزەكان و بەشداری نەكردنیان لە خولی نایاب وەلید ئەنوەر موراد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لە كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕیی یانە زۆر باسی خولی نایابمان كرد بۆ ئەوەی بتوانین وەرزی نوێی بەشدار بین، بەڵام ناتوانین بەشداربین، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بڕی 400ملیۆن دینار قەرزارین كە ئەم قەرزە بۆ ماوەی چوار ساڵە لە سەرمان كۆبۆتەوە، هیچ كەسێك نییە هاوكاریمان بكات و هیچ ژێرخانێكی وەرزشی و وەربەرهێنانمان نییە لە یانەكە بۆ ئەوەی چارەسەری قەرزەكانی پێبكەینەوە، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرەبوومان بكاتەوە و بوودجەكەمان بگەرێتەوە بۆ ئەوەی گرفتەكانمان چارەسەر بكرێ، داواكارین حكومەت بارودۆخی وەرزش چاك بكاتەوە و پشتگیری یانەی ئاراراتیش بكات كە تاكە یانەیەن بۆ هەموو گەنج و لاوانی پیرمامین، ئەگەر حكومەت دووبارە بودجەی یانەكانی دایەوە و ئاوڕی لە وەرزش دایەوە ئێمەش دووبارە كۆبوونەوەی كارگێڕیی خۆمان دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین بگەرێنەوە خولی نایابی كوردستان، ئەگەر بارودۆخەكەش هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت سووردەبین لەسەر بڕیاری خۆمان و بەشداری خولی نایابی یانەكانی كوردستان ناكەین، خولەكانیش هەمووی دوور و درێژە پێویستی بە پشتگیری و پاڵپشتی هەیە، ئێمە چەندین ساڵە هەر لە دەرگای خەڵك دەدەین.
كارزان كانەبی

Top