ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم
كه مرۆڤ ده‌كه‌وێته سه‌ر وێردی هاتنه دنیاوه‌ی ریك ده‌گاته ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی خوای گه‌وره منی وا دروست كردووه؟ بۆچی من هاوڵاتی وڵاتێكی دیكه نه‌بووم؟ خۆ من ئێستا له‌وی ژیانم خۆشتر بوو! ئه‌ی من چۆن وابكه‌م وه‌ك هه‌موو ئه‌وانه ژیان ، وڵات ، خاك، شوناس، پێناس،ناو نازناوم هه‌بێت.؟
ئه‌مه راستییه كه ده‌بێت هه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه و كاتێكیش كۆچی دوایی ده‌كه‌ی هه‌ر ئه‌بیت ببی به خاوه‌نی.
ئاخر خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ یه‌ك تۆز ئاوڕێك له رابردوو به‌ینه‌وه خۆ مێژوویه‌كی دوور و درێژی نییه ، نه سه‌ر هه‌ڵدانی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و نه دروست بونی ده‌وڵه‌ت، ئاخۆ پێش ده‌وڵه‌ت چی هه‌بووه؟ خۆ هه‌ر خێڵ و ئیمپراتۆریه‌ت و قه‌یسه‌ره‌كان هه‌ر یه‌كه‌و به‌ناوێك فه‌رمانڕه‌وایی گه‌له ژێرده‌سته‌كانیان كردووه.
كاتێك بیری نه‌ته‌ویی لای تاكه‌كانی ئه‌ورپا سه‌ر هه‌ڵده‌دات مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 17 ئیتر خۆ له‌و واده به دواوه بیرده‌كه‌نه‌وه گه‌ل و خه‌ڵك و نه‌نه‌وه كییانیك به هه‌ر ناویك بێت بۆ خۆیان ناوزه‌ند بكه‌ن.
ئه‌م ناوزه‌نده‌ش ده‌زانن به قوربانی دان ده‌بێت،پێویسته خۆت و گیان و ماڵی بۆ بكه‌ی به قوربانی، شه‌ڕ ، نه‌بونی و برسێتی و مناڵ مردن و داگیركردن و دۆڕان و سه‌ركه‌وتن ھە‌موو ئه‌مانه شاڕێی سه‌ركه‌وتن و دروست بوون و بنیاتنانی خۆشگوزه‌رانی یه به ناوی ده‌وڵەت.
حاجی قادری كۆیی ده‌ڵێ( تا ڕێك نه‌كه‌ون قه‌بیلی ئه‌كراد هه‌روا ده‌بنه خه‌رابه‌ی ئاباد)
به‌ڵی راسته رێنمایی كردن به‌ڵام له‌وه جوانتر كرداره.
به‌ڵێ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوێكی كرده‌یی و دوور له ئه‌دای شه‌رمنانه به‌ڵێ به‌ده‌نگی زووڵاڵ و به نوسینێكی جوان بڕیار بۆ سه‌ربه‌خۆیی، خۆ ئه‌بێت ئه‌وه بزانین نه‌یاران و داگیركه‌ران و دوژمنان دوای ئه‌م بڕیاره نوقڵ و شیرینی و پاره و هاوكاری و گوڵ وگوڵزارت پێشكه‌ش ناكه‌ن، بۆچی ده‌بێت ئێمه شه‌رم بكه‌ین له و كاره پیرۆزەی ئه‌نجامان داوه؟
خۆ ئه‌گه‌ر تۆ به‌وه رازیت چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو بێت،راسته به‌ش رێگاش به‌وه به منیش نه‌مه‌وێ گه‌له‌كه‌م راده‌ستی قه‌ده‌ری مێژوو بكه‌مو میژوویه‌كی دورو دریژ به قه‌ده‌ر بنوسینه‌وه.
هه‌موو ئه‌و دژایه‌تییه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی كوردستان ده‌كرێت ژانی ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كورد به یه‌ك ده‌نگ داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌م پیناوه‌ش هه‌رچی یه‌ك له ده‌ستیان بێت ده‌یكه‌ن،ناو شانازی هه‌موو جاریك رێك ناكه‌وێ و به‌رت ناكه‌وێ،ئای له‌و رۆژه‌ی هه‌موومان ئه‌و شانازییه ده‌نوسینه‌وه كه به‌شداربوین له ده‌نگدان به به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.
بۆیه ده‌بینی به‌شیك له نه‌یار و دژه ریفراندۆم هه‌میشه چێژ له قوربانی دان ده‌بینن كه هه‌میشه وه‌ك قوربانییه‌ك وێنای خۆیان بكه‌ن وه‌ك به‌زه‌یی و زه‌بوون چیرۆكه‌كانی خۆیان وه‌ك ژێرده‌سته باس بكه‌ن و ده‌پاڕێنه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان،له‌وه‌ش تێده‌گه‌ن ماف ده‌سه‌نرێ نه‌وه‌ك پێشكه‌ش بكرێ،مێژووی گه‌لان و سه‌ركرده‌كانی دنیا بۆیان باس ده‌كه‌ن كه ئه‌و میله‌ته‌ی ئه‌وانیش به قوربانی و شۆڕشكردن مافیان به‌ده‌ست هێناوه،كه‌س نایه‌ت له بری نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه بڕیاربدات و شه‌ڕی بۆ بكات و ده‌ڵه‌تی بۆ دیاری بكات.ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه كه مه‌زڵومییه‌ت وه‌ك یادگاری بۆ خه‌ڵك و نه‌وه و نوسینه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانمان بگێڕینه‌وه و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ببێت به كتێب و به‌سه‌رهات و داستانی سه‌ركه‌وتن و هاندانی میلله‌تانی دیكه كه تامه‌زرۆی به‌ده‌ست هێنانی ئازادین.
بۆچی ده‌بێت هه‌میشه به دوای كه‌موو كوڕی یه‌كتره‌وه‌بین و چێژ له كه‌وتن و شكانی كورد ببینین، به دیدگایه‌كی دیكه هه‌رچی سه‌ركه‌وتنێك من رابه‌ری نه‌بووم ئیتر ده‌بێت هه‌ل به‌م ناشیرین و رێگای تێكشكانی بۆ بدۆزینه‌وه، له كاتیكدا هه‌میشه به‌سه‌ر هاته‌كانت باسكردنی جوانی و سه‌ركه‌وتن و ویناكردنی میلله‌تانی دیكه بیت.
بۆیه شانازییه‌كی گه‌وره‌یان تۆماركرد هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به به‌ڵێ دا بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی،ده‌بێته شاكارێكی گه‌وره كه دواجار ده‌بێته بناغه‌ی دروست بونی كیانی میلله‌ته‌كه‌مان و نه‌وه‌كان و میلله‌تانی دیكه وه‌ك سه‌ربورده ده‌ینوسنه‌وه كه‌چی تابلۆیه‌كمان نه‌خشاندووه.