وەزیری پەروەردە قوتابخانەی حاجی یحیای کردەوە

وەزیری پەروەردە قوتابخانەی حاجی یحیای کردەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە ۲٥ی۹ی۲۰۲۳، بەچاودێری "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، و ( ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێر ودکتۆر نەوزاد یحیا باجگر ئەمینداری گشتی زانکۆکانی جیهان و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی گرووپی جیهان و ژمارەیەک لەبەرپرسان و سه‌رپه‌رشتیاران ومامۆستایان، لەمەراسمێکدا قوتابخانەی (حاجی یەحیا)ی بنەڕەتی 18پۆلی لەگەڕەکی ژیان لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر کردەوە.
پاشان هەریەک لە بەرێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری پڕۆژەکە، وتەیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شایەنی باسە قوتابخانەکە بە گوژمەی (۱٫۳۰۰٫۰۰۰٫۰۰۰)ملیارێک و سێ سەد ملیۆن دیناری عێراقی لەسەر ئەركی گرووپی جیهان دروستکراوە .
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە گوڵ و رێزلێنانی بەخشییە خاوەنی گرووپی کۆمپانیای جیهان .

 

 


کارزان کانەبی

Top