گـــونـــاهـــی بـــەڵــێــی گــەلــێـــك بــۆ ســەربـــەخـــۆیـــی چــــی بـــــوو
(*)
لە رۆژی ٢٥ی ٩ ی ٢٠١٧ بە بڕیاری هەموو سەركردە سیاسییەكانی كورد، بڕیاڕدرا بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، بۆ كوردو كوردستانیان هەموو تاكێكی بەشەڕەفی كورد هەموو تاكێكی بە غیرەت و بە هەڵوێست و بە ئەمەكی لە هەموو كون و قوژبنێكی دنیا پێی دڵخوش بوون بە گوش و خرووش بون بڕیاڕێكی مێژووی بو بڕیاڕێكی پڕ رێسك بو بەڵام ئەوە روونە كە هیچ ئازادی و سەربەخوییەك بێ ریسك و بێ تڕس و بێ قوربانی نیە بویێ ئەنجاممان داو تا دوا هەناسەو دڵوپی خوێن شانازی پێوە دەكەین و ناوی دەهێنین و لە روژانیدا یادی دەكەینەوە. ریفڕاندۆم كارێكی ئاساییە لە چەندین ووڵات و هەرێم ئەنجامدراوە ئەنجانەكانی بەڵێ و نەخێر بووە كردارێكی سیاسییەو بەیاڕی خەڵكە وەك ئەوەی لە ٢٠١٤ لە ئوسكوتلەندا ئەنجامدراو لە سەدا ٤٥ بەڵێی بەدەست هێناو لە تەیموری شەرقی روویدا لە جنوبی سوودان لەم ماوەیەدا لە هەرێمی دونباسی ئوكڕاینا روویدا هەر چەندە جوبایدنی سەروكی ئەمەریكا رەتی كردەوو دانی پێدا بنێت لە سنگافورا روویدا بویێ ئەمە شتێكی نوێ نەبوو كە بڵێن فلانە كەس فڵانە حیزب ئەنجامی دا، خو ئەگەر هەر دەرئەنجامێكی تڕی هەبا ئەوانەی ئەمرو وەك جاش و خو فرووش قسە دەكەن دەهاتن و دەیان گووت {قالوا إنا معكم إنما نحن مستهزءون}.
ئەمەی باسم كرد ، هەڵوێستێكی نیشتیمانیی خاكی كوردایەتیە نەك موجامەلەو موزایەدەو ركابەرایەتییەكی حیزبی تەسك و تڕوسك بویێ دوای ئەنجامدانی كە ئەنجامەكانی بێگومان دڵخوشكەر بوون و دیاربو كە لەسەدا ٩٥ ی خەڵكی كوردستان ویست و خواستیان بو نەك بە زەبرو بە مجامەلە بویێ وەك هەر جارو وەك زووربەی زوورجا دەڵێن مێژوو خوی دووبارە دەكاتەوە بویێ دەڵێین بەداخەوە دیسا دەست و كرمی نێوخوی خومان هاتە نێو ئەم خەونە سەدسالە مێژووییە و نوێتڕین خیانەتی سەردەمیان لە میللەت و خاك و نەتەوەو شكوی خویان و میللەتی خویان كرد بو خاتری چند پارەو پڵەو پوست و پێهەلدانێكی دەرەكی و رازیكردنی لایەنێكی دەرەكی بێگانە تا خویان پێ شرین بكەن وەك مێژووی( حەسەن خەیری) كە هەموو ژیانی بەخشی لەپێناو دەوڵەتی فاشیستی تورك تاوەكو لێی رازی ببن و مەدح و سەنای بكەن و بیكەن بە كەسی یەكەمی سیاسی كورد و پڵەو پووستی گەروەی پێ بدەن و ببێتە كەسی یەكەمی كورد بەڵام پاداشتەكەی لە سێدارەدان بوو لەلایەن توركەوە، بویێ منیش ئەمانەی خومان وا دەبینم كە هەر لەدوای ئەنجامی ڕیفراندوم گوتیان ئێمە لەگەڵ نەبوین ئێمە دەمانزانی دەبێتە شەرو خاكمان لەدەست دەدەین ئەوانە وەك بەنی ئیسڕائیلیەكان كاتێ بە پێغەمبەر موسایان گوت (د.خ) ;{فاذهب أنت وربك فقاتلا اننا هنا قاعدون} ئەو كوردە زولانەی خوشمان گوتیان ئێمە هیچ پەیوەندیمان بەو بابەتەوە نیە بڕون خوتان چارەی بكەن شەرەف و ناموسی خویان فروشت وەك كورەكانی یعقوب پێغەمبەر (د.خ) كاتێ خودا لە قورئانی پیڕوز پێیان دەڵێت; {فشروە بثمن بخس دراهم معدودة}.
ئەمانە با هزرنەكەن بەرنامەو پلانی حزبێكی دیاریكڕاویان تێكدا بەڵكو ئەوانە خەون و ئاوات و هیوای مللەتێكیان شێواند كە دوور لە ئینتیمای حیزبی و سیاسی تا ئەبەد بەر.
نەفرەتی مللەتێكی مەزلووم و داماو دەكەون دایكە شەهید و دایكە ئەنفال و باوكە جەرگ سوتاوەكان و گەنجە خاوەن
سەدان هیواو ئاوات.
ئەوانەی وا بیردەكەنەوە ریفڕاندۆم بریاڕێكی هەلەبو تاككروەی بو ئەنجامی خراپی دەبێ و هەبوو ئەی ئەوانە بو ئەوەش ناڵین كە ئەگەر خیانەتی ئەوان نەبا چی دەبوو جی دەگوزەرا چی روودەدا؟؟ بەڵام ئەوە ناخی رەشی ئەوانیان سەلماند..
(*) چاودێری سیاسی