پڕۆسەی ڕیفراندۆم دەنگی گەلێکی ستەملێکراوی بە گشت مرۆڤایەتی گەیاند

پڕۆسەی ڕیفراندۆم دەنگی گەلێکی ستەملێکراوی بە گشت مرۆڤایەتی گەیاند



پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی گەلی باشووری کوردستان پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەرزییە بۆ کوردو کوردستانیان، چونکە لە رۆژێکی وەها پیرۆز و پڕشنگداردا گەلی باشووری کوردستان بە هەموو ڕەنگە جیاوازەکانەوە هەستیان بە بوونی خۆیان کرد و شانازی و سەرفەرازیان بۆخۆیان تومار کرد.

سەرەڕای هەموو ئالنگاری و هەڕەشە و مەترسییەکان دەنگ و ئیرادەی خۆیان زاڵکرد بەسەر گشت ناحەزان و داگیرکارانی کوردستاندا و، پەیامی مەزڵومیەتی خۆیان بە مرۆڤایەتی گەیاند و بە مرۆڤایەتیان گوت ئێمەش مافی ڕەوای خۆمانە دەوڵەتی سەربەخۆ بە خۆمان هەبێت.
پڕۆسەکە بە ڕێژەی نزیکەی 93 % دەنگەکانی هاونیشتیمانیان سەرکەوت و مێژووش “سەرۆک بارزانی” کردە تاجی سەری زێرینی خۆی.


25/9/2017 رۆژێک بوو، بووە مایەی ئاسوودە بوونی ڕۆحی پاکی شەهیدەکانی کوردستان و ڕووداوێکی ئەوەندە پیرۆز بوو چونکە خەونی لە مێژینەی پێشمەرگە قارەمانەکانە و هەروەها خەونی هەر تاکێکی کوردستانی نیشتیمانپەروەرە.

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هاونیشتیمانیان وەک جەژنێکی میللی پێشوازیان لێکرد و بە بیروباوەرێکی بەهێزەوە و بێ ئەوەی ئالنگارییە نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کاریان لێبکات پشتیوانی هەوڵەکانی سەرۆکی کوردستانیان کرد و هێژا بارزانیش ئیرادەی گەلی کوردستانی هەڵبژارد و لە سەروی هەموو شتێکەوە داینا؛
بۆیەش بارزانی و گەلی کوردستان سەلماندیان کە تەواوکاری یەکدین و هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەل تێک بشکێنێت.

پیرۆز بێت ئەم ڕۆژە پیرۆز و پڕشنگدارە لە گشت تاکێکی دڵسوز و نیشتیمانپەروەر لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانەدا بن،
پیروزبێت لە سەرۆک و مەرجەعی گەلی کوردستان «هێژا بارزانی».

Top