25ی 9ی 2017 پهپام ومافێكی ڕهوای دوێنی ،ئێستا وسبهی
له سهرهتا دهمههوێت بڵێم كه ، بەدرێژایی مێژوی خەباتی گەلان هەرگیز داگیركەر له سهر سینێكی زێڕ فەرمووی نەكردوە بۆ وەرگرتنی ماف و ئازادی و سەربەخۆیی بەڵكو ماف دەبێت بسەنرێت نادرێت دەوڵەتانی ئیقلیم و نێودەوڵەتی هەرگیز دەستی هیچ گەلێك ناگرن و مافی بۆوەربگرن بەلكو ئەوان مامەڵە لەگەڵ واقع دەكەن .گەلی كورد وهك نهتهوهیهكى ڕهسهن وخاوهن مێژوو وشوناس و جوگرافیایی تایبهت بهخۆى كە سەد ساڵە ژێردەستەیە، بۆ دابەشكردن و ژێردەستەبوونەكەی هیچ پرسی پێنەكراوە، ئەو دۆخەی ئێستا تیایدا دەژی بە ئیرادەی خۆی هەڵینەبژاردووە، دۆخێكی نێودەوڵەتی لە چركەساتێكی مێژوودا بەسەریدا هێناوە، بێگومان لەناوخۆی كوردستان و كۆمەڵگەی كوردیشدا زەمینەی ئەو بە ژێردەستە بوونە هەبووە و داگیركەر سودی لێ بینیوە.ئەوەش یەكلا بووەتەوە نەتەوەیەك بۆ ئەوەی مێژووی هەبێ دەبێ دەوڵەتی هەبێت، بۆئەوەی بكەربێت دەبێت ئازادبیت، بۆئەوەی بچێتە مێژووەوە و نەتوێتەوە دەبێت خاوەن ئیرادە ودەوڵەتی سەربەخۆ بیت. هیچ مرۆڤێكی ئازادیخواز لەسەر زەوی نادۆزیتەوە داوا و ئیرادەی سەربەخۆیی و دەرچوون لە دیلی وكۆت و بەند بە شەرم بزانێت یان وەك مهترسى تەماشای بكات کە سڵی لێ بکرێتەوە. ئاخر مرۆڤی كۆیلە وژێردەستە چی هەیە لەدەستی بدات بێجگە لە كەلەبچەكانی دەستی و ڕیسوایی ههمیشهیی.
سهركهوتنى ئهو پرۆسه مێژووییه كه ،گوزارشتكردن بوو لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان لەبارەی چارەنوسی خۆیانەوە ئامانجی یەكەمی ڕیفراندۆم بوو، كە بەدیهات و جیهانی یار و نەیار بە ژمارە و داتا پێی وترا ئەم گەلە چی دەوێت، ئەو قەوانە كۆنەیشی پوچەڵ كردەوە كە دەڵی خەڵیكی باشوری كوردستان"ویلایەتی موسڵ" سەد ساڵ پێش ئێستا بەویستی خۆیان لە ڕاپرسیدا هاتوونەتە سەر ئێراق، بەڵكو بە جیهانی وت كاتێ ئیرادە ئازادبێت ئەوە ویستمانە سەر بەكەس نەبین خۆمان نەبێ. ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەو ئامانجە گرنگەیشی پێكا كە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەگەر پرسیان پێ بكرێت، نەك هەر ئیدارەی هەرێم هەڵدەبژێرن بەڵكو سایەی سەرخۆبوون هەڵدەبژێرن ونایانەوێ بەشێك بن لە عێراق. ڕیفراندۆم ئەو پەیامەیشی گەیاند كە هەركات هێزە كاریگەرەكان هاودەنگ وهاوهەڵوێست بن دەتوانن كاری گەورە بكەن وخەونی گەورە بكەنە راستى. سەركردایەتی سیاسی كوردستان هەمیشە ئەوەی دووپات دەكردەوە دوای ڕیفراندۆم گفتوگۆ لەگەڵ عێراق ستراتیژە وڕێگای گەیشتنە بە چارەسەری گشت گرفتەكان، نەك ڕیفراندۆم داخستنی دەرگابێت.
زۆرێك لەوانەی بۆ ڕازیكردنی دوژمنان و نەیارانی كورد و دڵخۆشكردنیان به شێوهیهك باسى ڕیفراندۆم دەكەن كە نەگەیشتووەتە ئامانج، بەڵگەیش بۆ ئەمە بەوە دێننەوە كە نەگەیشتووین بەدەوڵەت! بێگومان ئەمە یان لە نەزانینەوەیە یانیش چەواشەكاری، چونكە هیچ خاوەن ژیریەك ئەوە قبوڵ ناكات بڵێ ڕیفراندۆم دواقۆناغی بوونى دەوڵەتە و گەر ڕیفراندۆم دەمودەست دەوڵەتی لێنەكەوتەوە ئیتر شكستە! ئاخر ڕوونە كە لەسایەی دیموكراسی و مافی مرۆڤدا ڕیفرادندۆم كەرەسەتەیەكی سادە و هەرە ئاشتیانەی گوزارشت كردنە لە ڕای هاوڵاتیان، وە قۆناغی نمایشكردنی "ئیرادە و ویست"ی هاوڵاتیانە لەبارەی بابەتێكەوە، كە ئەمە قۆناغی كۆتایی نیە لە پرۆسەكە بگرە قۆناغی سەرەتا ویەكەمی هەر پرۆسەیەكە، بەواتایەكی تر ئامانجی كۆتایی ڕیفراندۆم دەوڵەتە نەك تاكە ئامانجی بێت، ئەمەیش پێویستی بەڕاگەیاندن و ڕونكردنەوە نیە، چونكە دەرەنجامێكی چاوەرواكراو وخۆبەخۆی بابەتەكەیە.
ڕیفراندۆمی كوردستان هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ پیادەكردنی مافێكی سادە و رهواى گەلی كوردستان بۆ نیشاندانی ئیرادەی خۆی بە جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، كە دەیەوێت بەشێوەیەكی ئاشتیانە لە ژێردەستەیی ڕزگاری بێت. چركەساتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش گرنگ و چارەنوسساز بوو بەڕادەیەك كە لەماوەی زیاتر له سەد ساڵی ڕابردودا نەبووە گشت خاكی كوردستان بەو شێوەیە لەلایەن كورد خۆیەوە ئیدارە بكرێت و بەبێ تر خەڵكەكەی بتوانن بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن. ئەزموونی دواتریش سەلماندی كە ئەگەر لەوكاتەدا ریفراندۆم نەكرایە ئەوا بۆ هەمیشە و هەرگیز نەدەتوانرا بكرێت و ئەو ئیرادەیە نمایش بكرێت. لەڕوی بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكانیشەوە ڕیفراندۆم نەك تاوان و نەنگی نیە، بەڵكو پیادەكردنی مافێكی سەلمێنراوە، ڕێگەیەكی خوازراوی ئاشتیانەیە بۆ گەیشتن بە خواستێكی ڕەوا. ئەنجامەكەیشی لەڕوی یاسایی و نهریتى دیموكراسیەوە بۆ هەمیشە چەسپاوە و تەنها ڕیفراندۆمێكی تر دەتوانێ جێگەی بگرێتەوە و هەڵی بوەشێنێتەوە.بۆیه، ڕیفراندۆمی 25ی9ی 2017 پهیامێكی روون و ڕاشكاوبوو بهوهی كه ، ئهمرۆ یاسبهى ئهنجامهكهى به شكۆمهندییهوه دێتهدى.