ریفراندۆم ئیرادەی گەلی کورد

ریفراندۆم ئیرادەی گەلی کورد



یەکێک لە شانازیەکانی ژیانم هەرگیز لێی پەشیمان نیم و نابم(ریفراندۆم) بوو.

رۆژێکی مێژوویی و زیندووبونەوەی رۆلە شەهیدەکانمان بوونی ئیرادەی گەل و خۆشەویستی خاک وای کرد هەموو گەلی کوردستان چاوەروانی ئەم رۆژە بێت زیاتر لە ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو بە ناوچە کوردستانیەکانیشەوە بۆ پرۆسەی گشتپرسی وە ٩٣٪ خەلکی کوردستان (بەڵێ)یان هەڵبژارد و مافی چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
لە بەرەبەیانی ٢٥ـی ئەیلوولـی ٢٠١٧ هەموومان بە گڕوتینەوە هاوار و بانگەوازی سەربەخۆیمان دا هەموو بەیەکەوە سرودی نیشتیمانیمان فەرموو بە یەک دەنگ و بە یەک رەنگ گۆتمان:
هـاتــین ڵەگەڵ کازیــوەی دەم بەیـانـا
پـەیامـــی کورد بــدەیـن بە رووی جیـهـانا

بەلام بە داخەوە ئەوکاتیش لەو کاتە هەستیارەدا هەندێک لایەن کەمپینێکیان دژی ریفراندۆم راگەیاند و لایەنی عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی فشارێکی زۆریان خستە سەر کورد بۆ ئەوەی لە رێگای دەستوورەوە داوای مافەکانی خۆیان بکەن.
کوردستانی باشوور بە رێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی دەیویست لە رێگای ریفراندۆمەوە سەقفێکی کۆنکرێت بۆخۆی دروست بکات بۆ ئەوەی لە باو و باران و لافاوی هێرشی دوژمنانی چوار دەوری خۆی بپارێزێت, بە داخەوە خیانەتی نێوخۆیی وای کرد گەلی کورد بەرەو دواوە هەنگاو بنێتەوە و خەونی هەزاران سالی کوردیان لە گۆڕنا دەیانویست ئەو خانوەمان بەسەردا بروخێنن هەر وەک چۆن بەسەر کوردانی رۆژئاوا روخێنرا.
بۆ هەمووان روون بۆوە کە گەورەیی و پیرۆزی ریفراندۆم وای کرد گەلی عێراق و ولاتانی دەوروبەرمان زیاتر دژایەتیمان بکەن و هێلی سورمان بۆ دابنێن کورد گۆتەنی (دار کرمی لە خۆی نەبێت تەمەنی هەزار ساڵە) بە داخەوە رۆژێک دێت تێ دەگەن کە ئەنجامدانی ریفراندۆم مافی سەرەکی گەلی کورد بوو بەلام ئەوکاتە سوودی نیە تازە مالەکەیان بچوک کردینەوە.
ئەمرۆ لە ٢٥-٩-٢٠٢٣ یادی شەش ساڵەی ئەو رۆژە مێژووییە بوو کە رێبەری نەتەوەیی گەلی کورد جەنابی سەرۆک(مسعود مصطفی بارزانی) بە گوێی هەموو دونیای گەیاند کەوا ئێمە مافی خۆمانە وەکو دەولەت بین کوردیش گەلێکی خۆراگر و ئازاو بوێرە ئەو گەلەی شەری هەموو وڵاتانی زلهێزی دەکرد.

ریفراندۆم بەری ڕەنج و ئامانجی خەبات و خوێنی شەهیدان و ئەو پێشمەرگانەیە کە بەردەوام لە سەنگەری بەرگریدان، لەلایەن سەرۆک و پێشمەرگەیەکەوە رابەرایەتی کرا کە خەم و مێژووی نەتەوەیەکی هەڵگرتوو گەیاندیە مەنزڵ.

رۆژێک دێت نەوەکانمان یادی ئەم رۆژە دەکەنەوە و بەیداخی ڕیفراندۆم بە شەکاوەیی دەبێتە چارەنوسی میللەتەکەمان و وەڵامێک دەبێت بۆ نەیارانی و شانازییەکی مەزن بۆ پشتیوانەکانی، دەبێتە رۆژی کەرنەڤاڵی نیشتیمانی بۆ نەوەکانی داھاتوو ئەوکات جوانترین و قەشەنگ ترین ئاهەنگ و کەرنەڤاڵ ئەنجام دەدەین دەبێت رۆژێک بێت هەموو دونیا خۆزگە بەوە بخوازێت کە وەکو گەلی کورد رابەرو سەرکردیەکی مەزنی وەکو (بارزانی) هەبوایە.

خەونی گەلی کورد بە دەستی کوردەوەیە نەوەک
هیچ میللەتێکی تر هەموومان بە یەک دەنگ هاوار دەکەین دەلێین:
( نە عەرەبین نە ئێرانین نە توورکێکی خاکستانین هەر کوردبووین و هەر کورد ئەبین)
لە ٢٥-٩-٢٠١٧ وەکو ئەمرۆ دووشەم بوو ئەو سوتفانە پێمان دەلێت کەوا نزیکین و دەگەین بە مەنزڵ وە ریفراندۆم ئەو دەنگە زوڵاڵەیە تا ئەبەد بە نەمری ئەزرینگێتەوە بە گوێچکەی دۆست و دوژمندا.

کارمەند بهرم نجار

Top