سەیرترین داوای هاوسەرگیری
September 24, 2023
رەنگا و ڕەنگ
ئەو كوڕ و كچە سكۆتلەندییە كە بە سەیرترین ڕێگە بوونە هاوسەری یەكتر، كوڕەكە ناوی (كریس گوسبێل)ـە، تەمەنی (30) ساڵە، لە كێڵگەدا كار دەكات و هەروەها خاوەن مەڕ و ماڵاتیشە، كاتێك كچێكی ئاواییەكەی خۆیانی بە دڵ دەبێ، یەكێك لە چێڵە گەورەكانی دەهێنێت و لەسەر پشتی چێڵەكە دەنووسێت (دەبیت بە هاوسەری ژیانم ؟) كچەكەش كە ناوی (ئەلیدە فرێزەر)ـە، بەبێ دوودڵی وەڵامی بەڵێ لەسەر داوای هاوسەرگیرییە سەیرەكەی كریس دەنووسێت، ئیدی بەو جۆرە بوونە هاوسەری یەكتر.