خشڵ و ئێكسسوارە تازەكان بۆ كەشی فێنك

خشڵ و ئێكسسوارە تازەكان بۆ كەشی فێنك

بەهۆی ئەوەی لەمەودوا بەرەو كەشێكی فێنكی شەوانە دەڕۆین، پێویستمان بە نیمچە گۆڕانكارییەك لە خشڵ و ئێكسسواركاندا هەیە، چونكە خشڵەكانی وەرزی گەرما هەندێك جیاوازیان دەبێت لەگەڵ خشڵەكانی پێشوودا، لە وەرزی هاویندا كۆلێكشنێك لە شەش جۆرە ئێكسسوار پێك هاتبوون بۆ ئەو وەرزە دەگونجان، بەڵام مۆدی تازەی هەمان كۆلێكشن بۆ كەشی فێنكی شەوانە و دەرچوون و سەردانی بریتیی دەبن لە: ملوانكەی ماركەی بولگەری، كە بە dives dream ناسراوە، بەشەكانی زیاتر لە بەرد پێك هاتووە و لەگەڵ بوونی بریقەیەكی ناسك لەسەر خشڵەكەدا، پارچەی دووەم كاتژمێری جۆری (ڤان كلیڤ)ـە كە بە sweet Alhambraیە، بە نەخشونیگاری ناوەوە ڕازاوەتەوە، گوارەكانیش لە ماركەی (كارتێیە) كە ورد و بچووكن و ڕەنگێكی ناسك و تاكڕەنگ لە خۆ دەگرێت، بازنەكانیش لە ماركەی (تیفانی لوك)ـە كە بەشی سەرەوەی نەخش و بەشی ژێرەوەشی زنجیر كراوە، گوارەكانیش لە ماركەی (میسیكا) ئامادە كراوە، لە ڕەنگی كراوە و دیار، شێوەیەكی ناسك و بچووكیش لە خۆ دەگرێت.

Top