سەلما حایک: ئەنجلینا جۆلی باشترین دەرهێنەرە

سەلما حایک:  ئەنجلینا جۆلی باشترین دەرهێنەرە

بەپێی گۆڤاری (People) دوای ئەوەی سەلما حایكی ئەستێرەی مەكسیكیی بە ڕەچەڵەك لوبنانی، بووە هاوڕێی ئەستێرەی ئەمریكی ئەنجلینا جۆلی، ڕایگەیاندووە كە ئەنجلینا باشترین دەرهێنەرە.
سەلما حایك دەڵێت: «لە ژیانی هونەریمدا لەگەڵ زۆر دەرهێنەری باش و ناسراو كارم كردووە، بەڵام ئەنجلینا جۆلی باشترین دەرهێنەرە كە تا ئێستا لەگەڵیدا كارم كردووە.»
ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات كە سەلما حایك لە فیلمی(The Vampire›s Assistant) دەركەوت، كە یەكێكە لە فیلمە ترسناكەكان، كە لە دەرهێنانی سوپەرستارێكی نێودەوڵەتی ئەنجلینا جۆلی بووە. لەم دواییانەدا چەند جارێك كامێرای پاپارازییەكان پێكەوە بینیویانە، ئەمەش پشتڕاستی دەكەنەوە كە هاوڕێیەتییەكی بەهێزیان هەیە، نەك تەنیا پەیوەندییەكی تایبەت بە بواری كاركردن.
لە لایەكی دیكەوە سەلما حایك باسی ئەزموونی خۆی لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنادا كرد و بە كوشندە وەسفی كرد، چونكە بە قسەی خۆی لە سەرەتای پەتاكەدا نزیك بوو لەناوی بەرێت.
ئەو خانمە ئەكتەرە تەمەن 56 ساڵە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری ڤاریتی ڕایگەیاند كە پێویستی بە ئۆكسجین هەبوو و، نزیكەی حەوت هەفتە لە ماڵەكەیدا بە شێوەیەكی گۆشەگیر ژیاوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە پزیشكەكەم داوای لێكردم بچمە نەخۆشخانە، چونكە بارودۆخەكەم زۆر خراپ بوو، بەڵام پێم گوت: نەخێر سوپاس، پێم باشە لە ماڵەوە بمرم. هەروەها باسی لە یەكەم ڕۆڵی خۆی بینی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو لە فیلمی (House Of Gucci) شانبەشانی ئادەم درایڤەر و لەیدی گاگا و، گوتی هەستم كرد وزەم لە لەشدا نەماوە و زۆریش لاواز بوونم
سەرچاوە: سیدتی

Top