جینز و پانتۆڵی كراوە بۆ دەرچوون و گەشت و بۆنەكان

جینز و پانتۆڵی كراوە بۆ دەرچوون و گەشت و بۆنەكان

پێشتر مۆدی جینز زیاتر لە ڕەنگ و ستایلی شین بوون، بەڵام لە دوای دەرچوونی پۆلێك لە جینزی جیاواز و هەمە چەشن، كە مۆدی تەنوورە و پانتۆڵەكانیشی لەخۆ گرتبوو، بەم جۆرە توانی بەسەر هەردوو مۆدە كێبڕكێكەی دیكەدا زاڵ بێت و ببێتە خۆشەویست و باو لای زۆربەی خانمان، مۆدی جاران زیاتر جینزی كراوە و فراوان بوو، ئەوانەی ئێستا زیاتر لە شێوەی بەدی و جەستەگر و تەسكن، جگە لەوەش ماددەی لاستیك و مەتات دەخرێتە ناو پێكهاتەكەیەوە، بۆیە لەبەركردنیشی خۆش و فراوانە، لە شێوە و ڕواڵەتیشدا ئەوەی ئێستا باون، بە نەخشی جۆراوجۆر ناسراون، لەوانە : بوونی نەخش لەسەر بەشی پێشەوەی پانتۆڵە جینزەكە، كە بە لیزەر ناسراوە، یان ئەوانەی سادەن و بێ نەخشن و تەنیا لە جینز دروست كراوە، وێڕای جۆراوجۆری لە ڕەنگی ئەو جینزانە، كە هەندێكیان لە شێوەی پانتۆڵی قوماشن، هەروەها لەسەر شێوەی تەنوورەش دروست كراون، كە خانمان دەتوانن جینز وەك خۆی و لە شێوەی پانتۆڵی قوماش و تەنوورەش لەبەر بكەن، ڕێنماییەكی تازەی پسپۆڕان بۆ جینز ئەوەیە، كە بەبێ پشتێن لەبەر بكرێت، تا نەخش و شێوازی ڕاستەقینەی خۆی بە ڕێكی و تەواوی دەربخات.

Top