کوردستان و سەرۆک وەزیرانێکی خۆراگر و راستگۆ و بوێر

کوردستان و سەرۆک وەزیرانێکی خۆراگر و راستگۆ و بوێر

دوای ئەوەی کە هەموو لایەنەکان لە بەغدا پەرتەوازە بوون و دەنگیان لە پاڵ دەنگی میللەت نەبوو تەنها بۆ چەواشەکاری و تێکدانی شیرازەی نێو ماڵی کورد هاودەنگ و هاوهەلوێست بوون وە لە نێو کوردستانیش بینیمان کەوا چیان کرد بەرامبەر بە کابینەکەی رێزدار کاک مسروور بارزانی بەلام هەر ئەوکاتە جەنابی سەرۆک وەزیران ووتی ئەگەر بەتەنهاش بم تەحەمولی مەسئوولیەت دەکەم هەر ئەو سەبر و وریاییە بوو کەوا کوردستانی بە بەهێزی هێشتۆتەوە دوای ئەو هەموو زەخت و پالەپەستۆیەی خرایە سەر حکومەت کەوا نەوتی رادەست بە حکومەتی فیدرال بکات و هەموو مانگێک مووچەخۆرانی هەرێم وەکو مووچەخۆرانی عێراق پارەکەیان بە کاش وەردەگرن کەچی نەوتیش رادەست کرا و هەرێمیش پابەندی بریارەکەی بەغدا بوو نە مووچە لە کاتی خۆی هات و نە برادەرانی نارازیش دەنگیان لێوە دێت ئەوە دەیسەلمێنێت کەوا ئەو چەواشەکاریە تەنها بۆ تێکدان و نەمانی قەوارەی هەرێمە بەلام دەبێت بزانن کەوا سەرۆکێکی خۆراگر هەیە دەتوانێت بەسەر هەموو بەربەستەکان زال بێت و بە زیرەکانە و نەرمی نواندن لەگەل زرووفەکە بدوێت و بەرپرسیارەتێکی گەورەی لە ئەستۆیە هیچ کاتێکیش خۆی بێ بەری نەکردیە ئەو سەردانەی بەغدا سەلماندی کەوا کاک مەسروور دەیەوێت نێو ماڵی کورد باشتربێت و یەکریزی بپارێزێت و هەمووان بەرپرسیاربن بەرامبەر بە هەر کارێک کە دژی هەرێم و خەلکەکەی بێت ناکرێت تەنها لایەنێک بەرپرسیار بێت و ئەوانی تر تەنها دەهۆل بژەنێت.
ئەگەر بیرمان بێت کاتێک جەنابی سەرۆک وەزیران باسی هەلمەتی چاکسازی دەکرد هەموو بە ناو سیاسیەکان دەستیان کرد بە دژایەتی کردنی لەبەر ئەوەی هیچ کامێکیان رووی راستیان نیشان نەدەدا, ئەو بە گروتینێکی دادپەروەرانە هاتە سەر کورسی حکومەت و ترسی لە بەرپرسیارەتی نەبوو هەموو هەولێکی بۆ ئەوە بوو کوردستان وەکو دەولەت بێت و خەلکەکەی بحەسێتەوە لەبەر ئەوەی دوای شەری نەگریسی داعش کوردستان بەرەو کارەساتی گەورە رۆیشت بەلام ئەو بە سیاسیە حەکیمانەکەی توانی پێگەی کوردستان بهێلێتەوە و دز و گەندەلەکان چیتر نەتوانن یاری بە داهاتی کوردستان بکەن ئەو خزمەتەی لەو چوار سالەی حوکمرانی ئەنجامی دا بەبێ جیاوازی لە نێوان شارەکانی کوردستان (٣٠) سالە لە ناوچەکانی عێراق نەکرایە بەلام بە داخەوە تاقمی خیانەتکاران بەردەوام بوون لە دژایەتی کردنی هۆکارەکەش ئەوەبوو نەهێشتنی گەندەلکاران لە پرۆژەکەی داهەبوو.
جگە لەوەش ئاگادارین کەوا خزمەتە جیاوازەکانی ئەو چوار سالەی شاهێدی دلسۆزی و دادپەروەری جەنابیانن بۆیە هەموومان دەبێت دڵنیابین کەوا ئەم سەرۆک وەزیرانە زۆر خۆراگر و بەهێزە کوردستان لە دەستێکی امین دایە بەرێکردنی کاتە سەختەکان لە زەمانی کۆڕۆنا و نەبوونی فرۆشتنی نەوت و کەمی داهات و دژایەتی کردنی ناحەزان کارەکی ئاسان نەبوو.

Top