لە یادی 53 ساڵەی دامەزراندنیدا ... یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستان بەرەو بەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەکان ...

لە یادی 53 ساڵەی دامەزراندنیدا ... یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستان بەرەو بەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەکان ...

 

ئەم چەند ساڵە بە هۆی سوڕی ساڵنامەی کۆچی ، یادی هاتنە دونیای پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محمد " درودی خوای لەسەر بێت " لە گەڵ یادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستان لەیەکتر نزیک دەبنەوە ، ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ بەخۆدا چونەوەیەکی وردتر لە خزمەتی بەدەستهێنانی دەسکەوتی زیاتر لەم بوارەدا ، بێگومان جگە لە زیاتر ناساندنی ئەو زاتە و زیاتر ئاشناکردنی نەوەکان به ئاکار و سیفاتە جوانەکانی بە پێشەنگکردنی لەهەموو بوارەکانی ژیاندا کە مسۆگەرکردنی ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری لە دونیا و ڕەزامەندی پەروەردگار و بەهەشتی پان و بەرینە لە دواڕۆژدا کە بێگومان یەکێتی زانایان هیچ درێغیەکی نەکردووە لە هەموو ڕویەکەوە بەڵام گرنگە وردتر کار لەسەر دەستکەوتە سیاسیەکانیش بکاتەوە کە ئەویش سودوەرگرتنە لە یادی پیرۆزی مەولود کە کورد داهێنەر و پێشەنگی ئەم بۆنە پیرۆزەیە بۆ دەربڕینی خۆشویستنی ئەو پێشەوایە، یەکێتی زانایان وەک ڕێکخراوێکی دڵسۆز بە مەسەلەی نیشتیمانی و نەتەوایەتی کوردی و پارێزەری دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە هەوڵ و ماندوبونی دڵسۆزانی ئەم گەلە و خەباتی پێشمەرگانەی ڕەمز و مەرجەعەگەورە و ناسراوەکانی کوردایەتی و خوێنی پیرۆزی شەهیدان هاتۆتە کایەوە دەبێت ئەم کارە پیرۆزەی یادی مەولود کە پایتەختی کوردستان شوێنی لە دایک بون و گرنگیپێدان و سەرچاوەی گەیشتنیەتی بە هەموو جیهان وەک چۆن لە سەردەمی سەرداری هەولێر سوڵتان موزەفەر هەولێری پێ درەوشایەوە و لەهەر چوار لای جیهانی ئیسلامیەوە ئەمیر و پادشا و سوڵتان و کاربەدەستان، سۆفی و هەژار و هەموو چین و توێژەکان ڕوویان لە هەولێر کرد و بوو بە ڕوگەی ئاشقانی پێغەمبەر "درودی خودای لەسەربێت "لە هەموو جیهان ، پێویستە دیسانەوە بە هاوکاری و پشتگیری دەسەڵاتی باڵای کوردستان لە یادی مەولود دا لە هەولێر ئامانجە پیرۆزەکە بەدیبهێنرێت کە سیادە و باڵا بونی کورد و کوردستانە لە سایەی ئیسلام ی پیرۆز و پێغەمبەرەکەیدا (د .خ) یادی مەولود تەوزیف بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە پیرۆزە ، لەسەر ئاستی باڵا یادەکە بەرز ڕابگیرێت ، لە ڕێگەی چەند خاڵێکی زۆر گرنگەوە :
یەکەم : لە یادی مەولود و لەشاری هەولێر یادێکی گەورە بکرێت هەموو بەرپرس و لایەنە فەرمیە حکومیەکان و هاوڵاتیان لە کوردستان بانگهێشت بکرێن ، بەمەبەستی فەراهەم هێنانی ژینگەیەکی لەبار بۆ یەکدەنگی و ڕەواندنەوەی ناکۆکیەکان و ئاشتەوایی نیشتیمانی و مۆرکردنی پەیماننامەی کۆدەنگی لەسەر مەسەلە نیشتیمانیەکان .
دووەم : بەرپرس و کاربەدەستان لە هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی بانگهێشتبکرێن بۆ پایتەختی کوردستان و ئامادەی ئەم بۆنە پیرۆزە ببن و بسەلمێنرێت کە کورد یەکەم گەلە لە جیهاندا کە پێشەنگایەتی کردووە له خۆشویستنی پێغەمبەری سەروەردا .
بێگومان میللەتانی دونیا هەریەک بە شێوە و شێوازێک توانیویانە بۆ خزمەتی نەتەوە و نیشتمان سود لە بۆنە و مەراسیمە ئاینیەکان وەربگرن و تاڕادەیەک سەرکەوتوو بوون لە پێکهێنانی سیادە و دەوڵەت و دەسەڵاتداری بۆ خۆیان، گرنگە ڕێکخراوی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیش وەک نوێنەر ی سەرجەم زانایانی ئاینیی ئیسلامی لە کوردستان لە ئاستی ئەم بەرپرسیاریەتیەدا بێت و ئەم ئەرکە پیرۆزە ئەنجام بدات

Top