ناردنی هاوکاری مرۆیی لەلایەن مانگی سووری تورکیاوە بۆ لیبیا

ناردنی هاوکاری مرۆیی لەلایەن مانگی سووری تورکیاوە بۆ لیبیا

 

مانگی سووری تورکیا تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ هەزار تۆن یارمەتی مرۆیی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لیبیا ناردووە.

 

مانگی سووری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو تیمانەی کە ڕەوانەی ناوچە ژێرئاوکەوتووەکانی لیبیا کراون، بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی چالاکییە فریاگوزاریەکان.

لەو بەیاننامەیەی سەرەوەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە مانگی سووری تورکیا بە فڕۆکە و کەشتی هاوکاری خەڵکی ئەو وڵاتەی بۆ لیبیا ناردووە، باس لەوە کراوە: تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ هەزار تۆن هاوکاری مرۆیی و فریاگوزاری پێشتر ڕەوانەی لیبیا کراوە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان، لەوانەش خۆراک و مەوادی پاکوخاوێنی و بەتانی.

هەروەها مانگی سووری تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ٧٨ هەزار تۆن هاوکاری مرۆیی دیکە بۆ لیبیا دەنێرێت.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top