باڵندەكان زبڵ و خاشاك كۆ دەكەنەوە

باڵندەكان زبڵ و خاشاك كۆ دەكەنەوە

یەكێك لە كارە نایاب و سەرسامەكانی شارەوانی لە وڵاتی فەرەنسا ڕاهێنانی باڵندە خۆماڵی و كێوییەكانە، تا زبڵ و خاشاك لە گۆڕەپانەكانی شوێنە گشتییەكاندا بە دنووك كۆ بكەنەوە و بیخەنە نێو سەبەتە و شوێنی زبڵدان، بیرۆكەكەش بەم چەشنەیە، ئەو كۆمەڵە كۆترەیان برسی كردووە و پاشان بە هەڵگرتنەوەی پاشماوەكان دانیان پێداون، وەك ڕاهێنانێك تا بەم كارە فێر ببن، پرۆژەكە لەلایەن شارەوانیی هەرێمی ڤیندی جێبەجێ كراوە، كە سەرەتا لە پاركی (پەی دۆفۆ پارك) ئەو بیرۆكەیەیە لەلایەن كەسێك بەناوی (نیكۆلاس دی ڤیللەریس)ـەوە بە ڕاهێنانەكانی توانی شەش كۆتر فێری ئەو كارە بكات، لە ئەنجامدا بووە جێگەی سەركەوتن و پاكڕاگرتنی پاركەكە لەلایەن ئەو كۆترە ڕاهێنرانانەوە.

 

Top