قاوەخانەیەك لە شێوەی وێنەی كارتۆنی
September 19, 2023
رەنگا و ڕەنگ
ئەو قاوەخانەیە بەناوی (یۆنام دۆنگ 239-20)ـە، دەكەوێتە وڵاتی كۆریای باشوور، كەشێكی بەجۆش بۆ میوانان بەردەست كراوە، كاتێك سەیری هەر لایەكی خۆت دەكەیت وادەزانی لە نێو جیهانێكی دیكەی جیاواز لەم جیهانەیت، ئەو بیرۆكەیە لە زنجیرە كارتۆنی كۆری (two worlds) وەرگیراوە، كە لە داهێنەرانی (لی گۆنگ سوك و هان هۆ جۆ)یە، باس لەو كەسایەتییانە دەكات لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دێنە نێو جیهانی مرۆڤەوە. تەواوی دیوارەكانی ئەو قاوەخانەیە سپییە و بە نەخشونیگاری ڕەنگاوڕەنگیش دیزاین كراوە، تا هەست بە جیهانێكی دیكە بكەیت.