توم كرووزیش لە باربی نیگەرانە

توم كرووزیش لە باربی نیگەرانە

چەندین ڕۆژنامەی جیهانی ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەستێرەی هۆڵیۆد تۆم كرووز ئیرەیی بە فیلمی باربی دەبات، كە لە ماوەیەكی پێوانەییدا سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێنا بەراورد بە فیلمە نوێیەكەی بەناوی Mission: Impossible كە نائومێدی كرد و داهاتێكی كەمی بەدەست هێنا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (The Sun) تۆم كرووز بەهۆی شكستی بەشی حەوتەمی زنجیرە فیلمە بەناوبانگەكەی بەناوی (Mission Impossible) لە بۆكس ئۆفیس، كە قازانجەكانی زۆر كەمتربوون لەوەی چاوەڕوان دەكرا، تووشی حاڵەتێكی بێزاری و دڵتەنگی بووە. بەپێی زانیارییەكان تێچووی فیلمەكە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بووە، داهاتەكەی تا ئێستا تەنها ٥٧٠ ملیۆن دۆلار بووە لە بۆكس ئۆفیسەكانی جیهاندا بەدەست هێناوە، ئەمەش وای كردووە پاڵەوانی فیلمەكە هەست بە بێزاری بكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە تۆم كرووز ئاشكرای كردووە، تیمی فیلمی (Mission: Impossible) نیگەرانن لە زیادبوونی سەركەوتنی فیلمی (Barbie) لە جیهاندا، بەو پێیەی فیلمەكە لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامە لە سەركەوتن و ڕۆژانەی ڕێژەی بینەرانی لە زیادبووندایە، بۆیە توانیی لە ماوەیەكی كورتدا بەربەستی یەك ملیار دۆلار بشكێنێت.

توم كرووزیش لە باربی نیگەرانە

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: پڕۆسەی بەرهەمهێنانی فیلمەكە بە زەحمەتییەكی زۆرەوە بەڕێوە چوو، لەپێناو گەیشتن بە بینەران لە سینەماكاندا بە چەندین قەیران و ئاستەنگدا تێپەڕی، بۆیە تیمی فیلمەكە هەستیان بە بێزاری كرد، چونكە فیلمی (باربی) تووشی بێزاری بوون و هیواكانی (Mission Impossible) لەناو برد، بۆ بە دەستهێنانی ئەو سەركەوتنەی چاوەڕوانكراو بوو. ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كاتێكی سەختە لە هۆڵیۆد، كەس ناتوانێت هاوتای سەركەوتنەكانی باربی بێت، ئەم سەركەوتنە بووەتە هۆی هەستكردن بە شكست و دڵشكان بۆ هەندێك كەس.
هاوكات فیلمەكەی باربی سەركەوتوو بووە لە شكاندنی بەربەستی ملیار دۆلاری، داهاتی بۆكس ئۆفیسەكانی تا ئێستا گەیشتووەتە 1.18 ملیار دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا، هەروەها ڕاپۆرتەكان ئاشكرایان كردووە كە پێشبینی دەكرێت داهاتی پاڵەوانی فیلمەكە، مارگۆت ڕۆبی بگاتە 50 ملیۆن دۆلار وەك ئەكتەری سەرەكی و فیلمەكە.
شایانی باسە كە هەموو بەشەكانی فیلمی(Mission: Impossible) سەركەوتوو نەبوون لە بەدەستهێنانی داهاتێكی گەورە وەك ئەو سەركەوتنەی فیلمی باربی بەدەستی هێنا، ئەمەش ستایشی ڕەخنەگران و وەسفكردنی وەك یەكێك لە گرنگترین بەرهەمەكانی مارگۆت ڕۆبی پشتڕاست دەكاتەوە.
سەرچاوە: سیدتی

Top