سەرۆك بارزانی خەمخۆری ڕاستەقینەی کەرکووکییەکان

سەرۆك بارزانی خەمخۆری ڕاستەقینەی کەرکووکییەکان

  

 پێشوازی سەرۆک بارزانی، لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی ڕووداوەكانی ئەم دوایەی كەركووك، دیسانەوە خەمخۆرییەکی دیکەی وەک هەزارەها خەمخۆری دیکەی سەرۆک بارزانییە سەبارەت بە کەرکووک و تاک بە تاکی کەرکووکییەکان و هەست کردن بە ئێش و ئازار و ناڕەحتیان لە شارەکە.

ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی کەرکووکییەکانی دڵنیا کردەوە، کە زوڵم و ستەم ئاوا بەردەوام نابێت، بەڵکو ئیرادە بەهێزی گەلی کورد و خۆڕاگریی لە هەنبەر دەیەها ئاڵنگاری و ڕووبەڕوونەوەی کۆسپ و تەگەرەکان هێندەی دیکە ڕووحیەتی نەتەوەیی و نیشتمانی لە کەرکووک زیاد دەکات.

 

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەکانی ئەم دوایی شاری کەرکووک، سەرۆک بارزانی، ئەوەی خستەڕوو؛

 كە خوێنی ئەو ئازیزانە بەفیڕۆ ناچێت و پێویستە تاوانباران سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، ئەمەش بۆ خۆی دەلالەتە کە سەرۆک بارزانی، چەندە لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک ورد و توندە و بەهیچ شێوەیەک لە ستەمی ناڕەوا و سیاسەتی دوژمنکارانە خۆشنابێت.

 

لە پەیامەکەی بۆ خانەوادەی شەهیدانی کەرکووک، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا، کە دەبێت کەرکووک ڕەمزی پێکەوەژیان و تەبایی و ئارامی بێت، نابێت بە هیچ شێوەیەک توند و تیژییەکان ببنە مایەی قۆستنەوە هەل لەلایەنی خەڵکی گێرەشێوێن، و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە گرفتەکان بە عەقڵ و مەنتق چارەسەر بکرێن.

 

سەرۆک بارزانی، هەمیشە وەکو ڕابەرێکی نەتەوەیی، وەک سەرۆکێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر، لەگەڵ ئێش و ئازاریی کەرکووکییەکان بووە، دیدگای سەرۆک بارزانی لەبارەی کەرکووکەوە هەمیشە وابووەص کە ناسنامەکەی کوردستانییە، بەڵام دەبێت ڕەمزی پێکەوەژیان و ئاشتی و تەبایی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەکو هەمیشە ببێتە نموونەی ئارامی و سەقامگیریی و رووبەڕوونەوەی هەموو پیلان و بەرنامە چەوتەکانی دژی شارەکە ئاراستە دەکرێن.

 

ڕۆژی دووشەممە 18ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی بە ئامادەبوونی (دکتۆر کەمال کەرکووکی) بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی (پ.د.ک)، پێشوازی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی ڕووداوەكانی ئەم دوایەی كەركووك كرد.

 

 

Top