ژاپۆن 3 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بەپەلە بۆ مەغریب دەنێرێت

ژاپۆن 3 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بەپەلە بۆ مەغریب دەنێرێت

 

 

 

 

حکومەتی ژاپۆن ناردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلەی بە بەهای 3 ملیۆن دۆلار بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی مەغریب ڕاگەیاند.

 

 

 

یۆکۆ کامیکاوا، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاند، هاوکاری مرۆیی بەپەلە بە بەهای سێ ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی مەغریب دەنێرن.

کامیکاوا ئاماژەی بەوەشکرد، خێمە و خواردن لەڕێگەی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سوور و هەروەها ڕێکخراوە ژاپۆنییەکانەوە دەگەیەنرێت.

کامیکاوا ڕایگەیاند: لەگەڵ خەڵکی مەغریب دەبین و بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ٨ی ئەیلول چەند شارێکی گەورەی مەغریبی هەژاند.

بەپێی دوایین زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، جگە لە زیانی ماددی، نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و 5 هەزار و 674 کەسیش برینداربوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top