ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ دوو هەزار و ٩٤٦ کەس زیادی کرد

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی شەوی ٨ی ئەیلول لەم وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٩٤٦ کەس زیادیکردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ پێنج هەزار و ٦٧٤ کەس زیادیکردووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە تا ئێستا ٢٩٤٤ قوربانی بە خاک سپێردراون.
شەوی ٨ی ئەیلول لە مەغریب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا و ناوەندی بوومەلەرزەکە لە قەزای ئەلحوز لە مەغریب بوو.
ئەم بوومەلەرزەیە جگە لە شاری مەغریب، شاری ڕەباتی پایتەخت و شارەکانی کازابلانکا و مێکناس و ئاگادیریشی گرتەوە.
گوڵان: سەردارخەلیل