سـه‌رۆكی حـكـوومـەتی هەرێمی كوردستان : سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆچی وه‌ڵامی چاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستنان به‌و شێوه‌یه ده‌درێته‌وه؟
مەسرور بارزانی لە كاتی لێدانی زەنگی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕایدەگەیەنێت، كە بە نیازن سەردانی بەغدا بكەن و "پشوودرێژیمان واته‌ی لاوازی نییه."
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/9/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، له كاتی لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، رایگه‌یاند: ئێمه به ته‌ماین سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی ئاشتییانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بده‌ین، پشوودرێژیی ئێمه مایه‌ی لاوازیی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكوو خه‌مخۆریی ئێمه‌یه تا نه‌هێڵین تا كێشه‌كان به عاقارێكی تردا ببرێن، ده‌مانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، مه‌سرور بارزانی، ڕایگه‌یاند: ده‌شمانه‌وێ سه‌ردانی لایه‌نه سیساییه‌كانی عێراق بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆچی وه‌ڵامی چاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستنان به‌و شێوه‌یه ده‌درێته‌وه؟ كاتێك خه‌ڵكی كوردستان باوه‌شی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق كرده‌وه، چاومان له‌وه‌یه ئێسته خه‌ڵكی عێراقیش به‌رگری له ماف و شایسته‌كانی خه‌لكی كوردستان بكات، ده‌مانه‌وێ بزانین بۆچی سیاسه‌تی برسیكردنی كوردستان ده‌گرنه به‌ر؟
مەسرور بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه: "پێمان وایه بووژانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی كوردستان، بووژانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی عێراقه."
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند: "پێشتر له سه‌ردانه‌كانماندا زۆر ڕێككه‌وتنی باشمان له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجام دا، پێمان وابوو ئه‌و ڕێككه‌وتنانه ده‌بنه هۆكارێك بۆ سه‌قامگیریی زیاتر و پێشخستنی وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕێگرییان لێ كرا و نه‌یانهێشت ئه‌و ڕێككه‌وتننانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ونه واری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام ئێمه داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه جارێكی تریش ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه، بۆیه له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌شێوه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و مافه‌ی مامۆستایانیش ده‌گرێته بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وانیش بێ ئه‌وه‌ی خه‌می مووچه و بژێوییان هه‌بێ، به‌رده‌وام بن له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان.."
له‌باره‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده‌شه‌وه، گوتی: گرنگییه‌كی زۆر به په‌روره‌ده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ و داهاتووی كوردستان ده‌ده‌ین، قوتابیان لێره نه‌ك ته‌نیا خوێندن، فێری په‌روره‌ده‌ش ده‌بن، ده‌مانه‌وێ به باشترین شێوه خوێندن و په‌روه‌رده له كوردستان به‌ره‌و پێش بچن، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی خۆشه‌ویستمان ئه‌و به‌هرانه‌ی هه‌یانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی و پێشخستنی وڵاته‌كه‌یان به‌كاری بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی وا فێر بن وڵاته‌كه‌یان خۆش بووێ و ژینگه‌ی جوانی كوردسان بپارێزن و قه‌در و قیمه‌ت و زه‌حمه‌تیی پێشمه‌رگه و ئه‌وانه‌ی خۆیان ماندوو كردووه و ئه‌م كوردستانه‌یان بۆ دروست كردووین و به‌بیریان بێته‌وه و قه‌دریان بزانن و پارێزگاری‌یان لێ بكه‌ین.