خاچی سوور: ژمارەی بێسەروشوێنەکانی لافاوەکەی لیبیا بۆ ١٠ هەزار کەس زیادی کرد
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەکانی خاچی سوور و مانگی سوور ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی لافاو لە لیبیا بۆ 10 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
تامر ڕەمەزان، سەرۆکی شاندی لیبیای فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سوور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ژمارەی بێسەروشوێنەکانی لافاوەکەی لیبیا بۆ ١٠ هەزار کەس زیادی کردووە؛ ئەم زانیاریانەمان لە ڕێگەی سەرچاوە سەربەخۆکانەوە دەستکەوتووە.
ڕەمەزان بە ئاماژەدان بە زیانەکانی لافاوەکەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا گوتی: خەڵکی لیبیا پێویستیان بە یارمەتی دەستبەجێ هەیە.
لە وەڵامی پەیامنێرەکەی ئەنادۆڵدا، ڕەمەزان ئامارێکی دیاریکراوی سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە نەخستەڕوو و ڕایگەیاند: کە پێدەچێت ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە بە هەزاران کەس دەرببڕدرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل