قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب ١٠٠٠ کەسی تێپەڕاند
بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان لە مەغریب ; بومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو ( هەینی ) لەم وڵاتەدا 1307 کوژراو و ٦٧٢ برینداری لێکەوتەوە کە 205كەس باری تەندروستییان ناجێگیرە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە؛ بەرپرسێكی باڵای مەغریب ڕایگەیاند: کە ناتوانرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکەدا ماونەتەوە بخەمڵێندرێت .
شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ڕباتی مەغریب ڕوویدا.
میدیاکانی مەغریب دەڵێن، ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەیە کە تا ئێستا وڵاتەکەی گرتبێتەوە.
سەنتەری نیشتمانی جیۆفیزیکی ئەم وڵاتە بە توندترین بوومەلەرزە لە سەدەی ڕابردوودای ناوبردوو و توندییەکەی ئەوەندە بەهێز بوو کە ٧ پارێزگای جەزائیرهەستیان پێکرد .
گوڵان: سەردار خەلیل