سامسۆنگ Samsung Food دەخاتە بازاڕ، تایبەت بە خواردن کە بە ڕێچکەیە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات

سامسۆنگ Samsung Food دەخاتە بازاڕ، تایبەت بە خواردن کە بە ڕێچکەیە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، خستنەبازاڕی Samsung Food ڕاگەیاند، کە سەکۆی خۆراک و ڕێچکەیەکی کەسییە و بەزیرەکی دەستکرد کاردەکات.
Samsung Food کە بە هەشت زمان لە 104 وڵاتی جیهان بڵاودەکرێتەوە، ئەزموونی خۆراکی گشتگیر پێشکەش دەکات لە ڕێگەی زیاتر لە 160هەزار ڕێچکەی بەردەستەوە، وەک یاریدەدەرێکی تایبەتمەند کاردەکات کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ دۆزینەوەی خواردنی نوێ و دروستکردنی پلانی ژەمە خۆراکییە تایبەتەکان و داواکردنی پێکهاتەکان بە شێوەی ئۆنلاین. هەروەها خزمەتگوزارییەکە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە ئامێرەکانی چێشتلێنانیان کۆنترۆڵ بکەن، لە هەمان کاتدا هەنگاو بە هەنگاوی چێشتلێنان بە ڕێنمایی دەدات و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕێچکە دڵخوازەکانیان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.
بە بنیاتنانی بنەمای ئامێرە بەرفراوانەکانی چێشتلێنان و خزمەتگوزارییە خۆراکییەکانی سامسۆنگ، Samsung Food تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی لە تواناکانی ئێستا تێپەڕێت و سەکۆیەکی خۆراک پێشکەش بکات کە بەڕاستی لەگەڵ پێداویستی و شێوازی ژیانی بەکارهێنەرانیدا بگونجێت. بۆ بەدیهێنانی ئەمە، Samsung Food پشت بە بنکەی بەرفراوانی Whiskەوە دەبەستێت، کە سەکۆی خۆراکی زیرەک بووە کە لەلایەن Samsung Next ەوە لە ساڵی 2019 بەدەستهاتووە و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بە ناوی Food AI بەکاردەهێنێت، کە پێشنیاری ژەمەکان دەکات لەسەر بنەمای ئارەزووەکانی بەکارهێنەر و وەرزی خۆراک.
چانوو پارک، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی گروپی خزمەتگوزاری Biz لە بازرگانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە سامسۆنگ ڕایگەیاند: "ئەو خواردنانەی چێژیان لێ وەردەگرین و شێوازی ئامادەکردنیان ناوەندی ژیانی ڕۆژانەمانن، هەموومان حەز دەکەین پێکەوە چێشت لێبنێین و خواردن بخۆین، بە بەستنەوەی ئامێرە دیجیتاڵییەکان و ئامێرە مۆبایلەکان لە سەرانسەری سیستەمی سامسۆنگ و یارمەتیدانی بەکارهێنەران لە لیستی کڕین تا قاپی ژەمی ئێوارە، Samsung Food توانا پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی خۆراکی زۆر تایبەت و هەموو لە یەکدا کە بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ لە دەستیانەوە کۆنتڕۆڵی بکەن .”

خواردن بە ڕێگای خۆت: گەڕان بەدوای ڕێچکە و تایبەتکردن، پلاندانان بۆ ژەمەکان بە زیرەکی دەستکرد، پەیوەندیەکانی چێشتخانە و هاوبەشکردنی بۆ تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تایبەتمەندییە بەرفراوانەکانی Samsung Food پشتگیری لە بەکارهێنەران دەکەن لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکەدا لە کاتی پلاندانان و پرۆسەی چێشتلێنان، کە چوار بوارە سەرەکییەکان دەگرێتەوە: دۆزینەوەی ڕێچکە و کەسایەتیکردن، پلاندانانی ژەمە خۆراکییە تایبەتەکان، چێشتلێنان و ئەرکەکانی هاوبەشکردنی چالاکیەکە.
بۆ دۆزینەوەی ڕێچکە، Samsung Food ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕێچکەکان لە سندوقی ڕێچکەی دیجیتاڵی تایبەتی خۆیان لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکەوە هەڵبگرن. بەرنامەکە شیکاری ڕێچکەکان دەکات و فۆرماتەکانیان بە پێوەری دەکات و ڕێکیان دەخات بۆ دروستکردنی لیستی کڕین بە پشتبەستن بە پێکهاتەکانیان. جگە لە ئامێرە مۆبایلەکان، بەکارهێنەران دەتوانن بە ساردکەرەوەی Bespoke Family Hub™دەستیان بە خزمەتگوزاری Samsung Food بگات. لە شاشەی تەچیFamily Hub™ کراوەتەوە، Samsung Food پێشنیارەکانی ڕێچکەکان پێشکەش دەکات بە پشتبەستن بە لیستی ئەو شتە خۆراکییە بەردەستانەی کە لەلایەن بەکارهێنەرەوە بەڕێوەدەبرێن.
هەروەها Samsung Food کارایی Personalize Recipe ی لەگەڵدایە، کەFood AIی بەرنامەکە دەتوانێت ڕاستەوخۆ ڕێچکەیەکی پاشەکەوتکراو بگۆڕێت بۆ ئەوەی باشتر ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکانی خۆراکی بەکارهێنەران بێت. بۆ نموونە بەکارهێنەران دەتوانن ڕێچکەیەک بگۆڕن بۆ وەشانی خواردنی ڕووەکی یان گۆڕانکاری دیکە بکەن بۆ دروستکردنی ڕێچکەیەک کە لە ڕووی خۆراکییەوە هاوسەنگتر بێت یان پێکهاتەی ناو کۆگاکە لەخۆبگرێت. تەنانەت بەکارهێنەران دەتوانن ڕێچکەی نوێ وتێکەڵ دروست بکەن، وەکو وەشانی کۆری خواردنە ئیتاڵیەکان، و کاتی چێشت لێنان یان ئاستی لێهاتوویی ڕێچکەکان ڕێکبخەن.

بۆ دروستکردنی پلانی ژەمی ڕۆژانەی تاکەکەسی بۆ بەکارهێنەران، بەرنامەکە پێشنیارەکانی لە دروستکراوی زیرەکی دەستکرد دێنێت بە پشتبەستن بە زانیاریەکانی بەکارهێنەر, هەڵبژاردەکانی خۆراک و جۆرە خواردنە دڵخوازەکان و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات زیادیان بکەن بۆ پلاندانەری ژەمەکانیان. دابەشبوونی خۆراکی پێکهاتەکان لە هەر کاتێکدا بەردەستە، و بەکارهێنەران دەتوانن شتومەک زیاد بکەن بۆ لیستی کڕینی Samsung Food پاشان ڕاستەوخۆ بینێرن بۆ کڕینی مارکێت یان فرۆشگای ئۆنلاین.

Top