بێ ویژدانییە کاتێک هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بەراورد دەکرێت

بێ ویژدانییە کاتێک هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بەراورد دەکرێت

عێراق بێجگە لە گەندەڵستانێک و وێرانەیەک لە ڕووی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، خزمەتگوزاری و ئاوەدانی هیچی تر نییە. شارێکی وەک بەسڕا کە دووەمین گەورە شاری عێراقە و سێ بەشی داهاتی نەوت و غازی عێراق ئەم شارە پێکدەهێنێت و بە ئەندازەی ئیمارات نەوتی هەیە؛ بەڵام لە ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری گشتی بێ بەشن و، خەڵکی ئەم پارێزگایە دەوڵەمەندە باری ژیان و گوزەرانیان لە ئەفغانستان خراپترە.

هەرێمی کوردستان ئەمنیەت و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی تێیداجێگیرە و بە ناوچەیەکی جیاواز لە عێراق دەژمێردرێت، ئەویش بە هۆی بوونی ئاسایش و ئارامی و بەرەو پێشڤەچوونی بەردەوام، کەچی دەیانەوێت ئەم هەرێمە ئارام و سەقامگیر و گەشەسەندووە بە دەردی بەسڕا و شارەکانی ناوەندو باشووری عێراق ببەن و چاویان پێ هەڵنایەت.

شایانی باسە خەڵکی گشت ناوچەکانی عێراق پەنایان بۆ هەرێم هێناوە تاکو ئەمڕۆ بە هۆی خراپی ئیدارەدانی سیاسەتی گشتی نۆخبەی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتە.

کەواتە نازانم ئەو حزب و لایەنانەی کە عێراقچیەتیان هەڵبژاردووە گوایە عێراق شامی شەریفە نەوت و داهاتە نانەوتییەکان گەر ڕادەستی گەندەڵستانێکی لەم چەشنە بکەن هەرێمی کوردستان دەبێتە بەهەشت؛ بە ئەوانە دەڵێین فەرموون ئەوە ئەو عێراقەیە کە ئێوە چەپڵەی بۆ لێدەدەن و چۆن دژایەتی کورد و کوردستانیان دەکەن بە گشتی و ئەنفالێکی تریان دژی گەلی کوردستان دەست پێکردووە ئەویش برسی کردنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە!؛

مێژوو ڕەحمتان پێناکات و ڕۆژێک دێت هەر دەکەونە بەر سزای گەل.

Top