پانتۆڵی جیهانی لە شێوەی شەڕواڵ و دەرلینگی كوردەواری

پانتۆڵی جیهانی لە شێوەی شەڕواڵ و  دەرلینگی كوردەواری

 مۆدەكانی جلی كوردی ماوەیەكە لە زۆربەی براندەكانی جیهاندا ڕەنگ دەداوەتەوە و هەر شێوازێكی بە جۆرێك دیزاینی بۆ كراوە، چ لە ڕێگەی دەستكاریكردنەوە بێت، یان لەسەر هەمان ڕیتم و مۆدی كوردەواری وەك شەڕواڵ و دەرقاچەی ئافرەتان وەك مۆدێكی باو دەناسرێن، (خاترۆن خالید) دیزاینەرێكی ناوداری جیهانە، زۆربەی مۆدی پانتۆڵەكانی پیاوانی لەسەر شێوەی شەرواڵی كوردی دیزاین كردووە و بڵاوی كردووەتەوە. هەروەها ماركیۆی یو ئەی ئۆكرانی كە براندێكی جلوبەرگە، ئەویش مۆدی پانتۆڵی ئافرەتانی لەسەر هەمان شێوازی كۆنی دەرقاچەی ئافرەتانی كوردی وەرگرتووە و ئێستاش لە زۆربەی نمایش و بەرهەمەكانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، كە جلێكی خۆشە بۆ لەبەركردن و مایەی بێزارییش نییە. دیزاینەر مەیلانكۆ، تەواوی بەرهەمەكانی لە شێوەی شەرواڵی كراوەیە، هەروەها لەسەر هەمان شێوازی قوماشی كل دیزاینی كردووە و یەكێكە لە خاوەن پڕ فرۆشترین بەرهەمەكانی پانتۆڵ.

 

Top