ڕۆژانە "دوو هێرشی چەکداری بەکۆمەڵ" لە ئەمریکا ڕوودەدەن
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا لانیکەم ٤٨٤ هێرشی چەکداری بەکۆمەڵ لە ئەمریکا ڕوویداوە.
بەپێی داتاکانی پەیمانگای "ئەرشیفی توندوتیژی چەکداری" کە لە ٧ هەزار سەرچاوەی جیاوازەوە کۆکراونەتەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا یەکەم ڕۆژەکانی مانگی ئەیلول زیاتر لە ٤٨٤ هێرشی چەکداری لە ئەمریکا ڕوویداوە.
بەم پێیە ڕۆژانە دوو هێرشی چەکداری لەم وڵاتە ڕوودەدەن.
ئەم ژمارەیە لە تەواوی مانگەکانی ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢١دا بە ٦٤٥ و ٦٩٠ حاڵەت ڕاگەیەندرا.
ژمارەی هێرشە چەکدارییە بەکۆمەڵەکان لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٤٥٥ هێرش بووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم پەیمانگایە ئەم زانیاریانە لەسەر بنەمای پێوەرەکانی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی "FBI" کۆدەکاتەوە.
لەسەر بنەمای ئەمەش لە حاڵەتەکانی هێرشی چەکداریدا کە ٤ کەس یان زیاتر دەکوژرێن یان بریندار دەبن، بە "هێرشی چەکداری بەکۆمەڵ" دادەنرێت. داتاکانی هێرشەکانی پەیوەست بە دوژمنایەتی تاکەکەسی یان گروپی، کوشتنی خێزان و تاوانە هاوشێوەکان لەم لیستەدا نەخراوەتەڕوو.
گوڵان: سەردار خەلیل