ئۆکرانیا: ڕووسیا ژێرخانی مەدەنی لە ئۆدێسا کردە ئامانج
بەرپرسێکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە سوپای ڕووسیا بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژێرخانی مەدەنی لە باشووری ئۆدێسا کردە ئامانج.
ئۆلێگ کیپەر، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی ئۆدێسا لە ئۆکرانیا لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا ژێرخانی مەدەنی لە باشووری ئۆدێسا بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر و ٣٠ خولەک کردە ئامانج.
کیپەر بە ئاماژە بەوەی کە ٢٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا لە ناوچەکەدا بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا تێکشکێنران، ڕوونی کردەوە کە ژێرخانی بەندەرەکەش زیانیان پێگەیشتووە، 2 کارمەندی مەدەنی بەندەرەکەش بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا، ڕووسیا بە بەکارهێنانی ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەم هێرشەی ئەنجامداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل