پێشبڕكێی پێكەنین و زەردەخەنە
September 3, 2023
رەنگا و ڕەنگ
پێشبڕكێیەكی سەیر هەیە كە تایبەتە بە پێكەنین، واتە كێ بتوانێت زۆرترین ماوە پێنەكەنێت، دیاریی پێشبڕكێیەكە دەباتەوە، پێشبڕكێیەكە لە شاری شانسی لە وڵاتی تایوان بەڕێوە چوو، هەر كەسێك بتوانێ بۆ ماوەیەك خۆی بگرێت كە جووڵە نەكات و پێنەكەنێت، خەڵاتێكی باشی پێشكەش دەكرێت، بە بەشداری نزیكەی (500) كەس پێشبڕكێیەكە بەڕێوە چوو، لەو كاتەی كەسێك خۆی دەگرێت یەكێكی دیكە دێت و گاڵتەی پێدەكات و قسەی خۆش و نوكتەی بۆ دەڵێت، مەرجە ئەو كەسە ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك خۆی بگرێت، لەم پێشبڕكێیەدا كچێكی تایوانی بە ناوی (لیانگ دانی) توانی بۆ ماوەی كاتژمێرێك و (20) خولەك خۆی بگرێت و خەڵاتی پێشبڕكێیەكە وەربگرێت.