ئۆنیریكا Onirica گەشتێكە لە ناو خەونێكدا

ئۆنیریكا Onirica گەشتێكە لە ناو خەونێكدا

 زانایان ڕێگەی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ دووبارە دروستكردنەوەی وێنەیەك كە كەسێك دەیبینێت یان خەونی پێوە دەبینێت، تەنیا بە سەیركردنی چالاكییەكانی مێشكی كەسەكە، بەڵام چی ئەگەر لە داهاتوودا بتوانین هونەر و بینراوەكان دروست بكەین، تەنیا بە بیركردنەوە لێیان؟ جوزێپی لۆ شیاڤۆ، هونەرمەند و شارەزا لە هونەری دیجیتاڵی و سیستمی ژێرسوور و زیرەكیی دەستكرد، مۆدێلێكی زیرەكیی دەستكردی بەكارهێناوە «image to text» بۆ دروستكردنی نووسینی دەنگی دیمەنە ڤیدیۆییەكان، شیاڤۆ ئامانجی دروستكردنی پردێكە لە نێوان هونەر و زانستدا بە بەكارهێنانی هونەری دیجیتاڵی.

 

 

Top