یاسا: فرۆشتنی ئاڵتون لەلایان ژنەوە بۆ مێردەکەی

یاسا: فرۆشتنی ئاڵتون لەلایان ژنەوە بۆ مێردەکەی

 لە ماوەی ژیانی هاوسەرێتیدا ئەگەر ژنێك ئاڵتونەكانی فرۆشت بۆ مێردەكەی بۆ دانەوەی قەرز یان پڕكردنەوەی پێداویستی ژیانیان یان هەر مەبەستێك، ئەو ژنە دەتوانێ داوای ئاڵتونەكان یان نرخی ئاڵتونـەكە بكاتەوە كاتێك گەیشتنـە ئەوەی جیا ببنەوە، قەراری تەمیزیش هەیە لەو بارەیەوە كـە: بڕیاری دادگای تەمیزی ئیتحادی، ژمارە : ٣٤٩٠، ساڵی ٢٠٠٨، كاتێك ژن ئاڵتونەكانی خوی دەفرۆشێت بۆ پیاوەكەی لەكاتی ژیانی هاوسەریدا، بۆ هەر مەبەستێك، دواتر پیاوەكە ئەبێ ئاڵتونەكانی بۆ بكڕێنێتەوە ژنەكە و دەتوانێت داوای ئاڵتونەكان بكات، یان قیمەتەكەی بەپێی یاسا و شەرعیش داوا بكات.

 

Top