وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێرشی سوپای ئۆکرانیایان بۆ سەر بێلگۆرۆد و نیمچە دورگەی کریمە پووچەڵکردەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێرشی سوپای ئۆکرانیایان بۆ سەر بێلگۆرۆد و نیمچە دورگەی کریمە پووچەڵکردەوە.

 

 

ڕووسیا: هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا شکستیان هێنا

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەی بێلگۆرۆدی کردە ئامانج و ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە خراونەتە خوارەوە.

وەزارەتەکە هەروەها ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا کە هێرشیان دەکردە سەر پردی نیمچە دوورگەی کریمە، لە ئاوەکانی دەریای ڕەشدا خراونەتە خوارەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نیمچە دوورگەی کریمە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ڕووسیا داگیرکراوە و بە شێوەیەکی نایاسایی خراوەتە سەر خاکی ئەم وڵاتە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top