بەهێزترین پاككەرەوەی بایۆلۆجیی زیندوو

بەهێزترین پاككەرەوەی بایۆلۆجیی زیندوو

 گەدەیەك كە میكرۆب كاریگەریی لەسەر نییە، توانای وردكردنی ئێسكەكانی هەیە، بوونەوەرێك كە ئامادەیە بە بێبەزەییانە تەرمی مرۆڤ بخوات، هەڵۆگەلێك كە دوای خواردنی گۆشتی گەنیو نەخۆش دەكەون و هیچ زیانێكیان پێ ناگات، تەنانەت ئەگەر تەرمی ئاژەڵێكی تووشبووی نەخۆشیش بێت، ئەم هەڵۆیانە بریتین لە بەكاربەری زبڵ و گۆشتی گەنیو، واتە لە پاشماوەی گەنیوی ئاژەڵەكان دەخوات، ئەم جۆرە باڵندەیە پێی دەوترێت كۆكەرەوە یان پاككەرەوە، چونكە بەشدارە لە پاككردنەوەی ژینگە. كۆئەندامی هەرسكردنی هەڵۆكان دوو كەرەستە بەكار دەهێنن، یەكەمیان بریتییە لە pH ی ترشی هەرس كە یارمەتی هاڕین و شیبوونەوە دەدات، تەنانەت ئەگەر گۆشتێك بخۆن كە ئاسنی تێدا بێت، ئاسنەكە شی دەبێتەوە، بەڵام ژەهراویبوونی ئاسن مەترسی بۆ باڵندەكان هەیە و گەورەترین مەترسییە ڕووبەڕووی هەڵۆكان دەبێتەوە، هەڵۆكان كاریگەری بەكتریا ژەهراوییان نابێت، 40%ی ئەو بەكتریایانە كە لە ناو گەدەدا لەناو ناچن، لە كۆئەندامی هەرسدا دەمێننەوە بەبێ ئەوەی هیچ كارێك بكەن، یان هیچ كاریگەرییەك دروست بكەن.

Top