بە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک ناسنامەی کوردستانیبوونی دەپارێزرێت ...
گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک گەڕانەوەی هێز و شکۆ و ئومێد و هیوا دەبێت بۆ خەلكی نیشتیمانپەروەری شارەکە ،كەبەھۆی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر دووچاری بارودۆخێكی نەخوازراو بووینە بەدەست دەسەڵاتی داگیرکەر و خۆسەپێن،
پرسی کەرکوک پرسی خاک ونیشتیمانە ،بەدرێژایی مێژوو ھەمیشە پارتی و رێبازی بارزانی لەخەمی پاراستنی ناسنامەی كوردستانیبوونی شارە بووینە ،مێژووئەم راستیەی سەلماندوەچۆن جەنابی بارزانی نەمر داکۆکی لەسەر کوردستانیبوونی (کەرکووک ) کردووە بەجۆرێک کە ھیچ کات ئامادە نەبووە سازشی لەسەر بکات ، چۆن مرۆڤ ناتوانێت بەبێ دڵ بژیت ئەواش گەلی کورد ناتوانێ بەبێ کەرکوک بژین،ھەربۆیەش شارەکەی کردۆتە ڕەمزێک ھەموودەم لە یادەوەری تاکی کوردا دا وەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی سەیربکرێت ، تەنانەت لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەررێکەوتنامەی ١١ی ئادار بارزانی نەمر ڕێگای نەدا بەھیچ شێوەیەک گفتو گۆلەسەر کەرکوک بکرێت ...
سەرۆک مسعودبارزانی لەپەرتووکە مێژووییەکی دا(بارزانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد) باس لەرووداوێک دەکات لەسەرووبەندی مۆرکردنی ڕێکەوتن نامە مێژووییەکەی 11ئادار کە وەفدی حکومەتی عیراق لە کاتی گفتوگۆکانیاندا پرسیاریان له مەر پرسی شاری کەرکوک کرد کە ئایە سەربەچ لایەکە چونکە کەرکوک کوردستان نیە لەم دانیشتنەدا بارزانی نەمر زۆر بەتوندیەوە بەرپەرچی وەفدکەی دایەوە پێ گوتن من دەلێم (کەرکوک کوردستانە خۆ لەوە بپارێزن بلێن کوردستان نی یە بەڵکو بڵێن ئێمە کەرکوکمان داگیرکردوە تاکە کوردێکش لە کەرکوک بمێنت کەرکوک کوردستانە وە زۆرباش بزانە کە هیچ کات دەستبەرداری نابین)تەنانەت بەھۆی ئەم ھەڵوێستە توندەیە زۆر نەمابوو بەیەکجاری دانیشتنەکان تێک بچن ،دوای ئەمەش ڕژێم لەسەرهەڵویستی خۆی بەردەوام بوو ،زۆر ھەوڵی دا لە رێگای دەستکەوتی جۆراوجۆر بارزانی نەمر رازی بکات تادەستبەرداری کوردستانی بوونی کەرکوک ببێت بەلام نەک تەنها ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت ،بەڵکو سەرئەنجام شۆرشی ئەیلوولی لەم پێناوەیە دانا ، فەرمووی نامەوێت كاتێك دەمرم ھیچ كوردێك بێتە سەرگۆرەکەم گلەیم لێ بکات چۆن سازشم لەسەربەشێكی خاكی كوردستان كردوە ،تا بەئەمرۆش دەگات ئەم کاریگەرییە لەسەرهەستی تاکی کورد بەرامبەر بە کەرکووک هەر بەردەوامە ،
لەژێر رۆشنایی ئەم راستیەی سەرەوە حەشدی شەعبی وھاوپەیمانەکانی ناحەقیان نیە رێگری بکەن لە رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی وترسیان ھەبێت لە گەرانەوەیدا ،چونکە چاک دەزانن ھیچ کات پارتی وسەرۆک مسعود بارزانی ئامادەنین بۆساتێك چیە سازش لەسەركوردستانیبوونی شارەكەبكەن یان دەستی لێ ھەڵبگرن ،
بۆیەش بەگەرانەوەی پارتی بۆكەركووك ناسنامەی شارەكەدەپارێزێت ،ئەمەش وادەکات بەھەرجۆرێك بێت گرفت ولەمپەردروست دەكەن ،،
گرنگەھەموولایەك چاك ئەوراستیەبزانێت ئەگەربەھۆی خیانەتەوەشارەكەداگیركراوەبەلام
گەر یەک کوردیش تێدا بێ هەربه کوردستان دەمێنێتەوە و هیچ هێزو لایەنێک ناتوانن بەزەبری چەک وتعریب کردن بیکات بەهی خۆی و سازشی لەسەر ناکرێت. ...
دلنیام ئەم جارەشیان خەلکی بەھەلوێست ونیشتیمان پەروەری شاری کەرکووک پاداشتی ھەڵوێستی دڵسۆزانەی پارتی دەدەنەوە..