ناشتنی زبڵ و خاشاك بۆ ژینگەیەكی تەندرووست

ناشتنی زبڵ و خاشاك  بۆ ژینگەیەكی تەندرووست

گرنگیدان بە ژینگە و پاكڕاگرتنی هەوا و ڕێژەی ئۆكسجین و ڕێگرتن لە پاشماوەكان، ڕۆژانە زیاتر لە 25 تەن زبڵ و خاشاك دەبردرێتە شوێنێكی دیاریكراو لەسەر ڕێگەی موسڵ- كانی قرژاڵە، زۆربوونی زبڵ و خاشاك وای كردووە كە ژینگەیەكی نا تەندرووست بەرپا بكات، بۆیە هەنگاوەكانی ڕێگری لە پیسبوونی ژینگە وەك ئەركێكی سەرەكیی دەستی پێكردووە، گرنگترینیان لێدانی بیرە نێو زبڵ و پاشماوەكانی زبڵخانەی كانی قرژاڵە، بە ئامانجی دەرچوونی گازی میپانی قەتیسماو لە نێو زبڵ و پاشماوەكانی زبڵخانەی كانی قرژاڵە كە شەش بیر ئامادە دەكرێت، شارەوانی لە هەنگاوەكانی خزمەتگوزاری و ڕەخساندنی ژینگەیەكی تەندروست بەردەوامە و چەندین پلانی نوێی دیكە دەخاتە بەرنامەی كارەوە، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە زبڵخانەی كانی قڕژاڵە، هەروەها پاراستنی ژینگەی ناوچەكە و كەمكردنەوەی بۆنی نەخوزراو و دووكەڵ و ئاگر لە نێو زبڵ و پاشماوەكاندا. بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر هەڵسان بە لێدانی شەش بیر بە ئامانجی دەرچوونی گازی میپانی قەتیسماو لە ناو زبڵ و پاشماوەكان، هاوكات لە داهاتووشدا چەندین پلانی دیكەی ژینگەیی بۆ زبڵخانەی ناوبراو لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانییەكان دەخرێنە بواری جێ بەجێكردنەوە.

 

Top