جێریكان كەرەستەی بچووكی سووتەمەنی هەڵگرتن

جێریكان كەرەستەی بچووكی سووتەمەنی هەڵگرتن

 جێریكان بە Jerrycan، كە بە جلیكان ناو دەبرێت، لە هەندێك زمانی دیكەدا پێی دەڵێن (بیدۆن)، جێریكان كۆنتەینەرێكی كانزاییە (ستیل) بەكاردێت بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی شلە سووتەمەنییەكان، كە توانای هەڵگرتنی ٢٠ لیتری هەیە، جێریكان لە ساڵی ١٩٣٠ لە ئەڵمانیا دیزاین كراوە بۆ بواری سەربازی، بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی سووتەمەنی. لە مڕۆدا گەشە بە دیزاینەكەی دراوە و كە هەندێك جار لە پلاستیك دروست دەكرێن و بۆ هەڵگرتنی ئاو و سووتەمەنی بەكار دێن، جێریكان بە چەند ڕەنگێك بەرهەم دەهێنرێت، ئەویش بۆ جیاكردنەوەی ئاو و شلە سووتەمەنییەكانە لە یەكتری، بە تایبەتی لە كاتی هەڵگرتنی چەند سووتەمەنییەكی جیاواز لە یەك

Top