نەیجەر داوای لە باڵیۆزی ئەڵمانیا و باڵیۆزی فەرەنسا کرد كە نەیجەر بەجێبهێڵن

نەیجەر داوای لە باڵیۆزی ئەڵمانیا و باڵیۆزی فەرەنسا کرد كە نەیجەر بەجێبهێڵن

 

 

 

وەزارەتی دەرەوەی نەیجەر مۆڵەتی 48 کاتژمێری دا بە ئۆلیڤەر شناکنبێرگ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە نیامی بۆ ئەوەی خاکی نەیجەر بەجێبهێڵێت.

ئەم وەزارەتە پەیامێکی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد و ڕایگەیاند، کە شناکنبێرگ بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی نیجەر کراوە، بەڵام وەڵامی ئەم بانگهێشتنامەیەی نەدایەوە.

بۆیە بڕوانامەی شناکنبێرگ هەڵوەشێنرایەوە و داوای لێکرا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا خاكی نیجەر بەجێبهێڵێت.

هەروەها ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی نەیجەر مۆڵەتی 48 کاتژمێری دا بە سیلڤاین ئیتی باڵیۆزی فەرەنسا لە نیامی بۆ ئەوەی خاکی نەیجەر بەجێبهێڵێت.

بەهۆی ڕەتكردنەوەی باڵیۆزی فڕەنسا لە نیامی لە وەڵامدانەوەی بانگهێشتەكەی بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لە ڕۆژی هەینی و هەڵوێستەكانی وڵاتەكەی و هەوڵدان بۆ دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی نەیجەر. هەروەها كارەكانی دیكەی حكومەتی فڕەنسا كە پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی نەیجەرە، 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top