بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە قەهرەمان ماڕاشی تورکیا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە قەهرەمان ماڕاشی تورکیا ڕوویدا

 

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر، ناوچەی نورحاک لە پارێزگای قەهرەمان ماراشی تورکیا هەژاند.

ناوەندی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا (ئافاد) ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە لە شاری نورحاکی سەر بە پارێزگای قەهرەمان ماراشی ڕاگەیاند.

ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر ١١:٥٨ بە کاتی ناوخۆ و لە قوڵایی ٦.٩٩ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top