سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی نوێی ئەمریكا کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی نوێی ئەمریكا کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/8/2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی تازەی ئەمریكا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە ئەو دەرفەتەی هەیە لە هەرێمی كوردستان كار بكات و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە قۆناغە جیا جیاكاندا، ڕۆڵی سەرۆك بارزانیی لە گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند و جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان كردەوە.''

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی ئەمریكا خواست و ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و مەترسیی مانەوەی تیرۆر، هەروەها بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستانی لە شەڕی تیرۆر و بوارە جۆراوجۆرەكانی تردا بەپێویست زانی.

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی نوێی ئەمریكا کرد
Top