داڕمانی پردێک کە لە قۆناغی دروستکردندایە لە ویلایەتی میزۆرام لە هیندستان
لەم ڕووداوەدا حەڤدە کرێکار گیانیان لەدەستدا
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەهۆی داڕمانی پردێکی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر کە لە قۆناغی دروستکردندایە لە ناوچەی ئایزاوڵ لە ویلایەتی میزۆرامی هیندستان، حەڤدە کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ڕووداوە لە ناوچەی سیرەنگ ڕوویداوە کە ٢٠ کیلۆمەتر لە ئایزاوڵەوە دوورە.
پۆلیسی هیندستان ڕایگەیاند: پردەکە کە لە قۆناغی دروستکردندایە و هێڵی ئاسنی تەواونەکراو ڕووخاوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان حەڤدە کەس لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.
وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ٤٠ کرێکار لە کاتی ڕووداوەکەدا کاریان دەکرد، پۆلیس ڕایگەیاند، کە چالاکییەکانی گەڕان بەردەوامە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کرێکارانەی کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل