شای مەغریب فەرمانی لێبوردنی بۆ ٦٥٣ زیندانی دەرکرد

شای مەغریب فەرمانی لێبوردنی بۆ ٦٥٣ زیندانی دەرکرد

 

 

 

بە بۆنەی ساڵیادی " شۆڕشی پاشا و خەڵك "، پاشای مەغریب فەرمانی لێبوردنی بۆ ٦٥٣ زیندانی دەرکرد.

 

وەزارەتی دادی مەغریب بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند: کە شا محەمەدی شەشەم فەرمانی لێبوردنی بۆ ٦٥٣ زیندانی دەرکردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە نێو ئەوانەدا 16 کەس هەن کە بە تاوانی تیرۆر زیندانی کراون و پەشیمانییان بۆ کردەوەکانی پێشوویان دەربڕیوە.

ئەم هەنگاوە بە بۆنەی ٧٠ ساڵەی "شۆڕشی پاشا و خەڵك" ئەنجامدرا، بەهۆی ئەم هەواڵە خۆشەوە  ئەمڕۆ یەکشەممە مەغریبییەکان ئاهەنگ دەگێڕن.

هەروەها پاشای مەغریب بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانیشەوە، فەرمانی لێبوردنی بۆ 1518 زیندانی دەرکردبوو، کە لەنێویاندا 17 کەس بە تاوانی تیرۆر زیندانی کرابوون و ئەوانیش پەشیمانی خۆیان دەربڕی  لە کردەوەکانی پێشوویان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top